مامۆستایه‌کم هه‌بوو که له ده‌ورانی دواناوه‌ندی مامۆستای وانه‌ی بیرکاریمان بوو. ده‌یفه‌رموو: ” کورینه تێگه‌شتن له مه‌سه‌له‌که نیوه‌ی حهلهکهیه”. من پێموایه ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له بانگه‌وازه‌که‌ی به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری، لێپرسراوی گشتی حدکا ده‌گرن دوو ده‌سته زیاتر نین، یان له مه‌سه‌له‌که تێنه‌گه‌یشتوون یان به مه‌به‌ستی تایبه‌تی تاکه‌که‌سی یا به‌رژه‌وه‌ندی گرووپی خۆیان ئه‌م باسه ئاوا به لارێ‌دا ده‌به‌ن.
کارم به‌وانه نیه که به ئانقه‌ست هێرشێکی ناڕه‌وا و نادرووست ده‌که‌نه سه‌ر به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری و حیزبی دیموکرات، به‌ڵام رووی قسه‌م له‌و که‌سانه‌یه که ته‌فسیری هه‌ڵه له نووسراوه‌که ده‌که‌ن و سه‌باره‌ت به ماکه‌ی باسه‌که کورت ده‌ڕوانن.
کۆی ره‌خنه‌ی هه‌ر دوو گرووپه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که گۆیا به‌رێز هیجری له لای خۆی یا حیزببهکهیهوه عه‌فواتی بۆ جاشه‌کان ده‌رکردوه. هۆی گه‌ڵاڵه‌بوونی ئه‌م ته‌فسیره‌ش ئه‌م پرسیاره‌یه : بۆ مه‌گه‌ر کاک مسته‌فا هیجری چکاره‌یه که جاشه‌کان ده‌به‌خشێ؟
به لای منه‌وه وڵامی ئه‌م ته‌فسیر و بۆچوونانه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م- که‌سێک باوه‌ڕی به ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین هه‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م مافه موتڵه‌قه و هی هه‌موانیشه، نابێ بڵێ فڵانه‌که‌س بۆی نیه بۆچوونی خۆی هه‌بێ و بڵاوی بکاته‌وه، بۆیه هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کی حه‌قیقی و حقوقی بۆی هه‌یه بیروڕای خۆی به راشکاوانه و ئازادانه ده‌رببڕێ. که‌وابوو وه‌کی ره‌خنه‌گران مافی ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی خۆیان هه‌یه، به‌ڕێز هیجریش خاوه‌نی ئه‌م مافه‌یه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان ئه‌وه بێ که سبه‌ی و دوای رووخانی رژیمی کۆماری ئیسلامیش خاوه‌ن سیسته‌مێکی دێموکراتیک ده‌بین، که‌وابوو هیچ جێی نیگه‌رانی نیه که حیزبێک یا به‌رپرسی حیزبێک هه‌ڵه‌یه‌ک بکات، چوونکه لانیکه‌م له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی شارۆمه‌ندان، ئه‌و حیزب یا به‌رپرسه له‌به‌ر ده‌نگ نه‌دانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک یا له ده‌ستدانی متمانه‌ی خه‌ڵک،یا له ده‌سته‌ڵات ده‌که‌وێ یا له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سته‌ڵاتدا ناکام ده‌مێنێ.که‌وابوو هه‌موو تاکێک بۆی هه‌یه بیروبۆچوونی خۆی به راشکاوی و ئازادانه ده‌رببڕێ به‌و شه‌رته‌ی به زمانێکی خاوێن و دوور له بێڕێزی و تیرۆری که‌سایه‌تی بێ ده‌نا تیرۆری که‌سایه‌تی و بێڕێزیکردن بۆخۆی جۆرێک له پێشێلکردنی مافی هاوڵاتییه‌کی دیکه. به‌ڵام باسه‌که ئه‌وه ئایا به‌رێز هیجری جاشه‌کانی به‌خشیوه؟
وڵامی ئه‌م پرسیاره له روویه‌که‌وه زۆر سانا و روونه: به‌رێز هیجری نه ئێستا له مه‌قامی دادوه‌ردا کار ده‌کات و نه له دوای رووخانی رژیمی کۆماری ئیسلامیش ده‌توانێ و ده‌بێته دادوه‌ر تا خه‌ڵک ببه‌خشێ. که وابێ له ئه‌ساسدا باسی به‌خشین و نه‌به‌خشین نیه چوونکه له سیسته‌مێکی دێموکراتیک‌دا به‌خشین و نه‌به‌خشین و رێژه‌ی سزا هی دادگه و دادوه‌ره نه‌ک هی که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی.
-
دووهه‌م، له ده‌قی بانگه‌وازه‌که‌دا به‌ڕێز هیجری زۆر به روونی باس له سزادان و تاوانبار بوونی جاشه‌کان ده‌کات ئه‌ویش نه یه‌ک جار به‌ڵکوو چه‌ند جار:
” ئەمە بەو مانایە دێت کە سپا و لق و پۆوەکانی دەبێت وەک:”ئەلقاعیدە“، “داعش” و هەروەها رێکخراوە جۆراوجۆرە تێرۆریستییەکان، ڕەفتاریان لەگەڵ بکرێت یان ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ببنەوە و لە هیچ کوێ جێگایەکی ئەمن بۆ ئەوان نەمێنێت. بۆیە لە هەلومەرجێکی ئەوتۆدا ئەوەی چاوەڕوانی ئەندامانی سپا دەکات، تەنیا زیندان، ئاوارەی، لەنێوچوون و لێپرسینەوەیە لە دادگاکانی دژە تێرۆر و کۆمەڵکۆژیدا. ”
واته لێره باسی سزاکان و ئاکامی جاشایه‌تی یا هه‌مان ئه‌ندامه‌تی هێزێکی تێرۆریستی ده‌کا. هه‌ر به دوای ئه‌م پاراگرافه‌دا دیسان هاتووه و ده‌ڵێ:
” لێرەوە بە ناوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، جارێکی تر ڕوو قسەکانمان دەکەینە هەموو ئەو کەسانەی بەتایبەت ئەندامانی کوردی سپای پاسداران لە هەر کوێیەک هەن، بگەرێنەوە باوشی گەل و نیشتمان، هەتا لەوە درەنگتر نەبووە خۆیان لە تاوانەکانی لەمەبەدوای سپای پاسداران بێبەری بکەن.”دیسان لێره‌دا ته‌ئکید له سه‌ر تاوانبار بوونی ئه‌ندامێکی کوردی سپای تێڕۆریستی پاسداران ده‌کات و ناشڵێ ده‌تانبه‌خشم، به‌ڵکوو ده‌لێ له تاوانه‌کانی ” له‌مه‌به‌دوای” سپای پاسداران خۆتان بێبه‌ری بکه‌ن، واته دڵنیایه که سپای پاسداران له‌وه به‌دواش ده‌رحه‌ق به گه‌لی کورد تاوان ده‌کات و نایهه‌وێ کوردانێک به‌شداری تاوانگه‌لێک بن که ئه‌و رێکخراوه ناکوردیی و دژی گه‌لی کورد ه له داهاتوودا ده‌یکات.
دیسان به دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌یه‌کی به جێ و شیاو به باوه‌ڕمه‌ندی حیزبی دێموکرات به که‌ڕامه‌تی مرۆڤی کورد، ده‌ڵێ: ” حیزبی دێموکرات… نایەوێت لە سبەی ڕۆژدا تاکی کورد بە ناوی تێرۆریستەوە کەلەپچە بکریت یان ڕووبەڕووی دادگاکانی دژە تێرۆر، چ لە کوردستان و چ لە جیهاندا ببێتەوە”. واته دیسان ته‌کید له چاوه‌ڕوانی سزا بۆ وه‌ها که‌سگه‌لێک ده‌کاته‌وه.
له درێژه‌دا دیسان ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که وه‌ک تێڕۆریست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ و: ” ئەمە وەک کۆتازەنگی خەتەرە بۆ ئەو ژمارە کوردانە. ”.
له پاراگرافی کۆتایی بۆ حهوتهمین جار ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که: ” لەمەودوا هیچ بیانوویەک نەماوە، چونکە تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تێرۆریست، بە هیچ بیانوویەک پاساوهەڵگر نییە. ”.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاماژه به ده‌قی بانگه‌وازه‌که بوو، به‌ڵام له کۆتاییدا ئاماژه به خاڵێک پێویسته که له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه ئاماژه‌ی پێ نه‌کراوه. ئه‌ویش ئه‌وه که ئه‌گه‌رچی له هیچ جیێهکی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا ئاماژه به به‌خشینی جاشه‌کان نه‌کراوه، بگره حه‌وت جار باس له سزادان و هه‌ڵسووکه‌تی جیدی له‌گه‌ڵیان وه‌ک تێڕۆریست کراوه،ئه‌وه‌ش له‌بیر ده‌که‌ن که بانگه‌وازی رێزدار هیجری به مه‌به‌ستی رووخاندنی رژیم بڵاوکراوه‌ته و له‌وێدا هاتووه که ده‌ڵێ: ” لێرەدا جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە بێجگە لە کۆماری ئیسلامی هیچ دوژمنێکی ترمان نییە. ”. واته مه‌به‌ست رووخانی رژیم و به‌شداری کردن له پرۆژه‌ی رووخاندنی رژیمه نه‌ک چه‌ند و چۆنی سیسته‌می قه‌زایی و دادی کوردستان له دوای نه‌مانی کۆماری ئیسلامی‌دا. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه وه‌کی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دێموکراتیک هه‌بێ، که‌وابوو هه‌موو شارۆمه‌ندێک مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێ که روو له دادگا بکات و به دژی که‌سێک که رۆژێک یا رۆژانێک جارێک یا زۆر جار مافی هاووڵاتییه‌ک یا هاووڵاتیانی پێشێک کردوه، سکاڵا بکات. له‌م بانگه‌وازه‌شدا به روونی باس له مامه‌ڵه‌ی جیدی له دادگای دژه تیڕۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره که‌سانه ده‌کات
بۆیه پێموایه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه که بۆچوون و لێدوانی که‌سایه‌تیه سیاسی و به‌رپرسانی حیزبی له ژێر چاوه‌دێڕی شارۆمه‌ندانی کورددا، به‌ڵام ئه‌و ره‌خنه‌یه که گۆیا به‌رێز هیجری جاشه‌کانی به‌خشێوه به تێنه‌گه‌یشتن له باسه‌که یا چه‌واشه‌کاری ده‌زانم