– یه‌کگرتن و پێکهێنانی به‌ره مه‌که‌ن به درووشم و خۆنیشاندان، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ خزمه‌تێک به رۆژهه‌ڵات بکه‌ن واز له‌م درووشمانه بێنن.
– له پێکهێنانی ستادێکی هاوبه‌شی ئه‌منیه‌تی- نیزامی‌یه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن. تا لێک دڵنیا نه‌بین به ورابردووه‌وه هه‌نگاوی هاوبه‌ش له داهاتوودا ئاسته‌مه.
– کاتێک پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌کان خوێن و هه‌ستیان تێکه‌ڵ به یه‌ک بوو، رێگه‌ی به‌رپرسانی به‌رژه‌وه‌ندی خواز له دوارۆژیشدا به‌رته‌سکتر ده‌بێته‌وه.
– پێکهێنانی هێزێکی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه بۆ دوارۆژی رۆژهه‌ڵات زۆر گرینگه و ده‌توانم بلێم نه‌جاتده‌ر و رۆڵی یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌ی ده‌بێ، با رۆژهه‌ڵات وه‌ک ئه‌زموون وه‌رگرتن له ته‌جرووبه‌ی شکست‌خواردووی باشوور، له ئێستاوه بۆ پێکهێنانی بناغه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات کار بکات.
– به پێکهێنانی ئه‌م ستاده؛ سه‌نگ و وه‌زنی حیزبه‌کان له ئاستی مه‌یدانی روون ده‌بێته‌وه و هه‌ر که‌سێک ناڵێ حیزبێکم و هه‌ر حیزبێکیش جێگه و پێگه‌ی خۆی ده‌زانێ.
– هێزی نیزامی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات، بۆ بوون به فاکتۆر له‌م جه‌هه‌ننه‌مه‌ی دنیادا که نێوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، بوونی هێزی هاوبه‌شی ئه‌منی- نیزامی زۆر گرینگه.
– سیاسه‌ت نابێ درۆ و ” بلوف” و ته‌نیا قسه به دوای یه‌کتردا ریزکردن و خۆ ده‌رخستن و حه‌ز و خولیای تاکی‌مان بێ، به‌ڵکوو سیاسه‌ت بۆ ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و په‌یام و بڕیاره کرده‌ییانه‌یه که له رێبازی مێژوویی‌مانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
-….
ئاکام: پێکهێنانی ستادێکی هاوبه‌شی ئه‌منیه‌تی- نیزامی بۆ رۆژهه‌ڵات زۆر پێویسته چوونکه ناوچه‌که که‌وتۆته زاوزێ