ئه‌وانه‌ی سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ باسی سیاسی هه‌یه و دۆخه‌که ده‌ناسن، ده‌زانن که رژیم که‌وتۆته سه‌ره‌ولێژی و وه‌ک گورگی هاری برینداری لێهاتووه. لێره‌دا کارم به‌و باسه نیه، به‌ڵام رووی قسه‌م له هه‌ندێک ئه‌ندامی دیار و ئاشکرا و ناسروای حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانه که زۆر بێ ته‌دبیرانه و بێ به‌زه‌ییانه و – دڵنیام- ناشیانه و له رووی نه‌زانییه‌وه ده‌که‌ونه داوی پیلانه‌کانی رژیم به تایبه‌تی په‌که‌یجی شه‌ڕی نه‌رمی رژیم به دژی هێز و حیزب و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات. ئێستا که کاتی ئاماده‌بوونی ته‌واو بۆ زه‌ربه وه‌شاندن له رژیمه، دێن و کای کۆن به با ده‌که‌ن و وا ده‌نووسن و ده‌لێن و عه‌مه‌ل ده‌که‌ن که- ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌شزانن یان مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ش نه‌بووبێ- رێک قازانجه‌که‌ی ده‌چێته گیرفانی رژیمه‌وه.ئه‌وه‌ش شتێک نیه بێجگه‌له دابه‌شکردنی جه‌سته‌ی حیزبه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات و سووک‌کردنی که‌سایه‌تی چالاکانی سیاسی. من به‌ش به حاڵی خۆم هه‌موو دابڕانه‌کانی نێو حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵات به نادرووست ده‌زانم و زۆر زووش پێی گه‌یشتم و به کورتی و په‌تی ده‌لێم دابڕان و جیابوونه‌وه‌کانی یه‌ک به دوای یه‌کی ٢٠٠٦ به‌ولاو هه‌ڵه بوون و ده‌بێ هه‌رچی زووتر زیانی ئه‌و تووڕه‌یی و لێکترازانانه به یه‌کگرتنه‌وه و ده‌ست له نێو ده‌ستی یه‌کتر نان و هاورێیه‌تی و هاوسه‌نگه‌ریمان قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ناکرێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه له روانگه و گۆشه‌نیگایه‌کی دیکه‌وه بۆ تێگه‌یشتنێکی نوێ له حیزبایه‌تی و خه‌باتمان هه‌وڵ بده‌ین، ئینجا ئێمه‌ی ئه‌ندامی حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵات به‌وه ده‌گه‌ین نه ته‌نیا لێکترازانمان هه‌ڵه بوو و کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نیه و که‌س جێی که‌سی نه‌گرتۆته‌وه بگره چیها که‌می و کۆڕیمان هه‌یه که ده‌بێ زۆر که‌سی دیکه‌ش بێن و شان به شانی یه‌کتر رووبه‌ڕووی دوژمنێکی پیسی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ببینه‌وه.هیچ شک و گوومانێک له‌وه‌دا نیه که که‌م و کۆڕیمان زۆره و کێشه و گرفته‌کانی حیزبایه‌تی و خه‌باتمان به‌شێکیان له‌و که‌م و کۆڕییانه سه‌رچاوه ده‌گرن و ئه‌وانه‌ش چاره‌سه‌ر نابن تا کێشه‌کان نه‌که‌ین به ” بابه‌ت” و مه‌وزووع و به وردی و جیددی بیریان لێ نه‌که‌ینه‌وه و به دوای چاره‌سه‌ریدا نه‌گه‌ڕێین.
کورتی ده‌که‌مه‌وه، له‌م رۆژانه‌دا به نووسراوه و به ڤیدیۆ – له لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵات – ده‌بینین که چۆن بێ به‌زه‌ییانه و بێ ته‌دبیرانه به‌رانبه‌ر به یه‌کتر هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ین. وه‌ک ئه‌ندامێکی ساده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی کوردستانی خۆرهه‌ڵات ئه‌م شێوه هه‌ڵسووکه‌وتانه به نیسبه‌ت هه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی کوردی خۆرهه‌ڵاتی له مه‌قامی به‌رپرس یان ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌یه‌ک به زیان بۆ دواڕۆژی خه‌باته‌که‌مانی ده‌زانم و بێگوومان قازانجی ئه‌م شێوه هه‌ڵسووکه‌وتانه ده‌چێته گیرفانی رژیمی کۆماری تیرۆریستی ئیسلامی ئێرانه‌وه.
پ.ن: ئه‌م کورته نووسراوه‌یه‌م به دوای دیتنی دوو بابه‌ت نووسیوه که نووسه‌ران و بێژه‌رانیی ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات نه‌بوون و نین و رووی بابه‌ته‌که‌شیان له حیزبی دێموکرات نیه، به‌ڵام من باسی خه‌ته‌رێک ده‌که‌م که ده‌بێ ئاگاداری بین نه ئه‌وه‌یکه ته‌نیا ئه‌وکاته‌ی باسی حیزبی دیموکرات یان ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکرات کرا وه‌جواب بێم.