دووانه‌ی ته‌نیایی و ئازادی
کاوه ئاهه‌نگه‌ری
کورد کاتێک نه‌جاتی ده‌بێ که بزانێ ته‌نیایه و بۆ نه‌جاتی خۆی ده‌بێ دۆخه‌که بگۆڕێ. ته‌نیا بڕیاره که گۆڕان پێک دێنێ.
کاتێک که له دایک ده‌بین به سه‌دان و بگره هه‌زاران یاسا و ده‌بێ و نابێ و باش و خراپ و بڤه و قخه و گوناه و پیس و ناحه‌ز و …. هتد،( به‌ر له دایک بوونمان) ئێمه‌یان گه‌مارۆداوه. واته ئه‌وانه به‌ر له بوونمان بوونیان هه‌یه و هه‌ر تاکێکی کورد گه‌مارۆدراوی ئه‌م کۆمه‌ڵه کۆسپ (مانع) و کۆست و زنجیر و یاسای نووسراوه و نه‌نووسراوه و پێوه‌ر و نرخ(ارزش) و دژه نرخ(ضدارزش) و … تاد- یه.
دۆخێک که کورد تێیدا ده‌ژیت له دوو حاله‌ت به ده‌ر نیه: باش یا خراپ. من پێموایه که زۆرینه‌ی کورد نارازین که‌واته دۆخی کورد خراپه. خاڵی گرینگ ئه‌وه‌یه که ئه‌م دۆخه و ئه‌و شتانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کردن، هه‌موو ئه‌وانه‌ن که ئێمه‌ی کوردیان به‌م رۆژه گه‌یاندووه. کۆسپه‌کان چ مرۆڤ بن چ یاسا، چ نووسراو بن چ نه‌نووسراو، باوه‌ڕیکی ئاسمانی بن یان یاسایه‌کی زه‌وینی، ئه‌م پرسیاره لام درووست ده‌کات که مادام کورد نارازییه، ده‌بێ بۆ رزگاری چی بکات؟ گه‌ر ده‌مانه‌وێ ئه‌م دۆخه ناخۆشه درێژه‌ی نه‌بێ یه‌ک رێگامان زیاتر له‌به‌ر نیه ئه‌ویش گۆڕانه.
ناکرێ له‌و که‌سانه‌ی که ئێمه‌یان به‌م رۆژه گه‌یاندووه چاوه‌ڕوانی گۆرانکاریمان هه‌بێ. خراپیان کردوه و لێ‌شیان بپارێینه‌وه که بۆمان چاک بکه‌ن، شتی‌وا نابێ. ئێمه ده‌بێ هه‌موو ئه‌و به‌ند و کۆست و زنجیر و کۆسپانه‌ی که له ناخ و رواڵه‌تی کو‌لتوور و کۆمه‌ڵگاماندا دیارن یا حه‌شار دراون،بناسین و بیریان لێ‌بکه‌ینه‌وه و بۆ پێک هێنانی گۆڕان به سه‌ریاندا بفڕین. یه‌که‌م هه‌نگا بۆ رزگاری ئه‌وه‌یه ”خۆمان” بین. ئه‌وه‌ش ناگوونجێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریت و شێوه‌هزرین و روانینانه بیر له داهاتوو بکه‌ینه‌وه.
تا ئه‌و رۆژه‌ی بۆخۆمان بیر له خۆمان نه‌که‌ینه‌وه و هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مه‌قامی ئینسانی خۆمان نه‌ده‌ین، دڵنیا بن هیچ که‌س ناتوانێ ئێمه به مه‌قامی ئینسانی بگه‌یه‌نێ. ئێمه ده‌بێ بۆخۆمان له سه‌ر پێی خۆمان راوه‌ستین و دڵنیا بین که‌س نابێته نێردیوان بۆ گه‌یشتنی ئێمه به ئاره‌زووه‌کانمان. ئێمه یه‌کجار تووشی شانسێک به نێوی ”له‌دایک‌بوون” ده‌بین و جارێکیش بۆ هه‌میشه ”ماڵ ئاوایی” له ژیانی سه‌ر عه‌رز ده‌که‌ین، ئه‌م شانس و ده‌رفه‌ته هی تۆیه، هی هیچ که‌سێکی دیکه نیه، که له راستیدا تاکێکی تاقانه‌ی له‌م جیهانه و له شێوه‌ی تۆ بوونی نیه. ئه‌م ده‌رفه‌ته به تۆ دراوه که وه‌ک خۆت بژیت، خۆت به تاقی بکه‌یه‌وه، خۆت و زاتی خۆت و حه‌زی خۆت، چه‌ند و چۆنی خۆت ته‌جرووبه بکه‌ی. ده‌رفه‌ت بده‌ی به خۆت و نیهان و تایبه‌مه‌ندییه‌کانی خۆت تا باڵا بکه‌ن، گه‌وره بی، تام و چێز وه‌ربگری و بژیت و دوایه‌ش بڕۆیت.
تۆ له دایک ده‌بی که خۆت بناسی نه‌ک ئه‌وه‌یکه ملکه‌چی حه‌ز و ویست و ئیشتیای غه‌یری خۆت بی. که‌وابوو فه‌لسه‌ی بوونی تۆ وه‌ک کوردێک، کورد بوون و کوردانه ژیانته. به داخه‌وه به هۆی ژێر ده‌سته بوون و زاڵبوونی غه‌یره کورد به سه‌ر ”بوونت”دا ( لێره‌دا ”بوون” بریتییه له کوردبوون، کو‌لتوور، سامانی مه‌عنه‌وی و مادی)، ئه‌م مافه له تۆ زه‌وت کراوه. ئه‌وه‌ش سته‌م و ناحه‌قییه که له سرووشت و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی تۆ ده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێ ئه‌و تاقه شانس و ده‌رفه‌ته که به تۆ دراوه له کیس خۆت نه‌ده‌ی ده‌بێ له ده‌ست غه‌یری خۆت ده‌ری بێنی. ئازادی له زه‌ین و مێشکی تۆدایه نه‌ک له ده‌ست که‌سێکی دیکه. کاتێک تۆ بڕیار ده‌ده‌ی و بریاڕه‌که‌ت عه‌مه‌لی ده‌که‌ی، واته تۆ ئازادی. یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ گه‌یشتن به ئازادی، تێک‌شکاندنی هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ن که له ده‌ره‌وی تۆ ڕا چوونه‌ته‌وه نێو هزر و مێشکی تۆ. ئه‌گه‌ر بتوانی خۆت له‌ده‌ست به‌ربه‌ست و کۆسپی زه‌ینی رزگار بکه‌ی، رزگاری عه‌ینیت زۆر ئاسانه. ئه‌وه‌ش رازی ژیانی ئازاد و رزگارییه و دڵنیابه له سه‌ره‌وه‌ی ئازادی هیچ نرخ و به‌ها و پیوه‌رێک بوونی نیه.