له نێو رژیمی دوو باڵ هه‌ن به نێوی تووندئاژۆ( اصولگرا) و رێفۆرمیستی حکومه‌تی (اصلاح طلب حکومتی) که پێکه‌وه جه‌سته‌ی رژیم له جاده‌ی زه‌ماندا راده‌کێشن. اصلاح‌طلب”ه‌کان گۆشه نیگایه‌کی ئه‌منیه‌تی‌تریان بۆ کورد و خاکی کوردستان هه‌یه. به زمانێکی دیکه دوورتر ده‌ڕوانن. ” اصولگرا”کان دووگم و عه‌قیده‌تین، باوه‌ڕیان به‌و شته‌ی ده‌یڵێن هه‌یه، ئه‌گه‌ر چی زۆر بێ بنه‌ماش بێ. روانگه‌ی اصلاح طلب– ه‌کان و ئوپوزیسیۆنی ناوه‌ندگه‌رای دژی رژیم به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی کورد زۆر لێک نزیکه. به‌شی هه‌ره زۆری پرۆژه‌ی شه‌ڕی نه‌رمی کۆماری ئیسلامی به دژی کورد له لایه‌ن ئه‌و به‌شه‌وه به‌رێوه ده‌چێ. له‌م کورته نووسراوه‌یه‌دا ده‌په‌رژێمه سه‌ر موعادله و روانینی هه‌ندێک لایه‌نی تازه‌ترین دانوستان له دیله‌مای داهاتووی ئێران‌دا. .
رێفۆرمیسته حکومه‌تییه‌کان له دامه‌زرێنه‌رانی به‌شه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئه‌و رژیمه و سپای تێرۆریستی پاسدارانن. ماوه‌یه‌که ” ژووری فکری” وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سپای تێرۆریستی پاسداران زیاتر له هه‌میشه له ده‌لاقه‌ی کوردستانه‌وه بیر له داهاتووی خۆیان ده‌که‌نه‌وه. ده‌بینن که له لایه‌که‌وه حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر له جاران یه‌کگرتووانه له مه‌یدان دان و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی خۆشحاڵی خه‌ڵکی کوردستان، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه حیزبه‌کانی کوردستان به گشتی و حیزبی دیموکرات به تایبه‌تی له نێو ئوپوزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی‌دا جم و جۆڵێکی وه‌رێ خستووه و پرسی کورد، رۆڵی حیزبه‌کانی کوردستان و فێدڕالیزم زیاتر له هه‌موو کات بڕه‌وی په‌یدا کردوه. ته‌نانه‌ت– ئێستاکه– کوردستان و حه‌قانیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له نێو چالاکانی سیاسی ناوه‌نددا زیاتر له هه‌میشه لایه‌نگری په‌یدا کردوه، هه‌ر بۆیه ئه‌مه زه‌نگێکی مه‌ترسییه بۆ بیرۆکه‌ی ” ناوه‌ندگه‌رایی” که نزیک سه‌د ساڵه وڵاتی ئێران به‌رێوه ده‌بات و ئه‌م سیسته‌مه فکرییه ده‌سته‌ڵاتداره ناوه‌ندێکی تێر و قه‌راغێکی( حاشیه) هه‌ژاری پێک هێناوه. ناوه‌ند گه‌رایان ده‌زانن که دابه‌ش کردنی ده‌سته‌ڵات ئه‌گه‌رچی ده‌توانێ به قازانجی ئێران بێ به‌ڵام بێگوومان به‌قازانجی ئه‌وان نابێ، چوونکه لێیان که‌م ده‌بێته‌وه.
له نێو حیزبه‌کانی کوردستان و چالاکانی دیاردا، کاک خالیدی عه‌زیزی زیاتر له هه‌موو که‌سێک له‌گه‌ڵ ”اصلاح طلب”ه‌کان پێوه‌ندییه‌کی خه‌ست و گه‌رمی هه‌یه. له مێژساڵه له‌گه‌ڵیان له پێوه‌ندیدایه و چه‌ندین دانیشتن وکۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مۆره جۆربه‌جۆره‌کانی رژیم له چه‌ند شوێنی وه‌ک: هه‌ولێر، پاریس، سوئێد، نۆروێژ و … هه‌بووه.٩٩ له سه‌دی ناوئاخنی ئه‌م دانیشتنانه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆخۆی نه‌بووبێ ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم که زۆرینه‌ی موتڵه‌قی رێبه‌ریی حیزبه‌که‌ی لێی بێ خه‌به‌رن. شایانی باسه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ش له لایه‌ن باڵی به ناو رێفۆرمیستی حکومه‌ته‌وه که پێیانوایه ده‌بێ کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له رێگای شه‌ڕێکی چه‌ند ره‌هه‌ندییه‌وه مامڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ، پێکهاتوون.
وه‌ک زۆربه‌ی جاران پێوه‌ندی به عه‌زیزیه‌وه ده‌گرن و رێکخراوێکی نۆروێژی به نێوی ” نۆرێف” ده‌که‌نه ناوبژیوان. وه‌ک چه‌ند ساڵ له‌وه پێش، دیسان ئاجێندای دانیشتن مه‌علووم نیه و ته‌نیا بۆ لێک تێگه‌شتن له ده‌وری یه‌کتر کۆ ده‌بنه‌وه. ئه‌مه قسه‌ی ناوبراو له وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ بی بی سی فارسی و رووداو و … چه‌ند شوێنێ دیکه‌یه.دانیشتنی ئه‌مجاره‌ش بڕیارێکی کومیته ناوه‌ندی حیزبی دێموکرات که به دوای تێڕۆری ڤیه‌ن له توێی چه‌ند خاڵدا وه‌ک پێش سه‌رت بۆ دانیشتن په‌سندکرابوو، خسته ژێر پێ که بریتی بوون که: ١– له سه‌ر حه‌لی پرسی کورد گفتوگۆ ده‌کرێ. ٢– به ئاشکرا گفتوگۆ ده‌کرێ. ٣– له وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتیک‌دا بێجگه‌له ئوتریش و ٤– به ئاماده‌بوونی لایه‌نی سێهه‌م یا چاوه‌دێری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێ. له‌وانه‌یه خاڵی دیکه‌ش په‌سند کرابێن به‌ڵام من ئه‌م چواره‌م بیستووه و له‌بیر ماون.
ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌مه‌وه، نه حیزبێکی کوردستانییه و نه چه‌ند و چۆنی ئه‌ندامی حیزبێکی خۆرهه‌ڵاتی، به‌ڵکوو گۆشه‌نیگایه‌کی هاوبه‌شه که له نێوان به‌شی هه‌ره‌زۆری کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به گشتی و به ناو رێفۆرمیسته‌کان به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به ناو ئۆپۆزیسیۆنی ناوه‌ندگه‌رای دژی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر پرسی کورد له چوار چێوه‌ی دیله‌مایه‌ک به نێوی ” داهاتووی ئێران”دا بوونی هه‌یه. ئه‌م دیله‌مایه به‌رهه‌می هزر و روانگه‌یه‌کی ناوه‌ندگه‌رایانه‌ی هێژمۆنی‌خوازه که نزیک به سه‌د ساڵه ئیستعمارێکی نێوخۆیی ( استعمار داخلی) به‌رێوه ده‌بات. بۆیه پێموایه که پێویسته کورد به گشتی و نه‌وه‌ی نوێ به تایبه‌تی زۆر به وشیارییه‌وه بڕواننه مامڵه‌ی چه‌ند ره‌هه‌ندی ناوه‌ندگه‌رایان له‌گه‌ڵ کوردستان و کورد.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری