Skip to content
✍️ کاوه ئاهه‌نگه‌ری
ئه‌و وێنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م پۆسته دامناون نموونه‌یه‌کن له ده‌یان پۆست و بابه‌ت که روح الله زم بۆ ناساندنی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و رێبه‌رانی کوردی خۆرهه‌ڵات، له کاناڵی تێلگرام و لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامی ” ئامه‌د ن
یوز” بڵاوی ده‌کردنه‌وه. بۆ ئاگاداری هاوڕێیان، له کاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی دوو ساڵ پێش، بینه‌ری حه‌فتانه‌ی ئامه‌د نیوز ده‌گه‌یشته سی میلیۆن که‌س.
به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم که هیچ کاناڵیكی راگه‌یاندنی حیزبه‌کانی کوردستان به گشتی و حیزبی دێموکرات به تایبه‌تی نه‌یان‌توانیوه وه‌ک ئامه‌د نیوز، بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و ئازار و مه‌ینه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران و رێبه‌رانی کوردی خۆرهه‌ڵاتی به گه‌ڵانی دیکه‌ی ئێران بناسێنن.
له سه‌رمانه وه‌ک پرێنسیپێکی ئه‌خلاقی و بنه‌ڕه‌تی واته که‌ڕامه‌تی مرۆڤ و حه‌قی حه‌یات، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی روح الله زه‌م به خۆرهه‌ڵاتی کرد، ئێعدامی
ناوبراو مه‌حکووم بکرێ.