✍️ کاوه ئاهه‌نگه‌ری
پێموایه که نه ته‌نیا پێویسته جه‌ماوه‌ری کورد له کوردستان و شاره و گونده کورد نشینه‌کانی سه‌راسه‌ری ئێران له مه‌یداندا بن، به‌ڵکوو پێویسته کورده‌کانی نیشته‌جێی تاران زۆر زیاتر له کوردستان تێکه‌ڵ به خۆپێشناندانهکان بن. دیاره ئه‌وه ته‌نیا بۆ کورد نیه به‌ڵکوو پێویسته تورک و عه‌ره‌ب و به‌لووچ و کاسپییهنی و هه‌موو نه‌ته‌وه نافارسه‌کانی نیشته‌جێی تاران، به گوڕ به‌شداری ئه‌م شۆڕشه بن. ئه‌مه‌ش ده‌قیقه‌ن له پێناو مسۆگه‌ر کردنی داهاتووی باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یره فارسی ئێران له رێگای هه‌وڵدان بۆ هێژمۆنی و سه‌پاندن و سه‌لماندنی بوونیی خۆیان و شكاندن و نه‌هێشتنی سنترالیزمی جێگیرکراو له تارانه. هه‌رچی کورد و نه‌ته‌وه نافارسه‌کان له تاران زیاتر به‌شداری شۆڕش بن، ئه‌وه ده‌توانێ ببێته هۆی کردنه‌وه‌ی مه‌جال و ده‌رفه‌تی سیاسی زیاتر بۆ کوردستان و باقی شوێنه‌کانی تری ئێران له ئێستا و داهاتوودا. ته‌نانه‌ت پێموایه که – تا راده‌یه‌ک- نه‌ته‌وه نافارسه‌کانی نیشته‌جێێ تاران به درووشم و پلاکارد و نووسراوه به زمانی زگماکی خۆیان، به‌شداری بکه‌ن باشتره. به زمانێکی دیکه پێویسته له تارانه‌وه ده‌ست به فیدرالیزه کردنی ئێران و شکاندنی ده‌سته‌ڵاتی سێنتڕالیزهکراو بکرێ، چوونکه تاران ئاوێنه‌ی هه‌موو پێکهاته‌کانی ئێرانه.