له ده‌وره‌ی ماسته‌ر، ده‌رسێکمان هه‌بوو سه‌باره‌ت به یه‌کێتی ئوروپا و سازوکاره‌کانی. له چۆنێتی پێک‌هاتنی یه‌کێتی ئوروپادا دوو بیچم زۆر گرینگی پێدراوه، یه‌کیان ”ئاشتی ” و ئه‌ویتریان ”هێز”. واته بۆ ئه‌وه‌ی به ”ئاشتی” بگه‌ن، ”هێز”یان کۆنتڕۆڵ کردوه. ئینجا گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌کانی هێزدا که له‌و کاتدا ” ئاسن” و ” ره‌ژی” بوو. واته به پێی قه‌رارداد هاوکارییه‌کی تۆکمه له نێوان وڵاتانی وه‌ک ئاڵمان، فه‌ڕانسه، بلژیک، هوله‌ند و ئیتالیا ساز بوو که ده‌بوو سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌کانی هێز پێکه‌وه کار بکه‌ن. ئه‌مه بوو به سه‌ره‌تا و هۆکاری پێک‌هاتنی یه‌کێتی ئوروپا. به‌ڵام یه‌ک‌گرتنی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات:
به پشت به‌ستن به‌و ته‌جرووبه‌یه‌ی یه‌کێتی ئوروپا پێموایه که دوو فاکتۆڕ- تا ئێستا – رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوه له درووست‌کردنی دابڕان و ئینشعاب له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا: یه‌که‌م ”هێز” (مرۆیی و مادی) و ئه‌ویتریان ” ده‌سته‌ڵات”ه. تا کاتێک پێکهاته‌ی کار و چالاکی و بوونی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له سه‌ر ئه‌ساسی پێشوو بێ، ئینشعاب و دابڕان له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا بنه‌بڕ نابێ. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ دوو فاکتۆڕی هێز و دسته‌ڵات کۆنتڕۆڵ بکه‌ین، ئه‌وه دوو پرۆژه‌ی ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات به مه‌به‌ستی پێک هێنانی هێزێکی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه بۆ کوردستان ( واته ده‌رهێنانی هێزی نیزامی له ژێر ده‌ستی رێبه‌ری حیزبێک و به‌خشینی به کوردستان و هاوکاری ئه‌منیه‌تی بۆ پته‌وترکردنی پێوه‌ندی و یه‌کریزی و یه‌کێتی هه‌رچی‌زیاتر) به زووترین کات وه‌رێ بخرێ. له لایه‌کی دیکه‌وه کار بکرێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌نترکردنی ”گوتاری هاوبه‌ش” له ناوه‌ندی هاوکاریدا. چوونکه گوتاری هاوبه‌ش ده‌توانی وه‌حده‌تی ته‌شکیلاتی پێک بێنێ.