به هۆی ئه‌وه‌که له ده‌ساڵی رابردوودا له کار و چالاکی سیاسیمدا به‌رپرسایه‌تیم پێوه‌ندی‌گرتن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان بووه، که‌م و زۆر ئاشنای مکانیزمی فکری و لێکدانه‌وه‌یانم. ماوه‌یه‌که ئاڵووگۆڕه‌کانی ناوچه جیدی بۆته‌وه و کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وتۆته ژێر ته‌وژم و پاڵه‌په‌ستۆی هه‌ندێک زل هێز و کێشه‌کانی ناوچه. له‌م نێوه‌شدا توێژه‌ران و چالاکانی سیاسی ئێرانی باس له ” هه‌رێمی ژیاری ئێران” (حوزه تمدنی ایران) ده‌که‌ن. خاڵی جێی سرنج ئه‌وه‌یه که به‌شی هه‌ره زۆری هه‌رێمی ژیاری ئێران هه‌مان ” هیلالی شیعه” ده‌گرێته‌وه. بۆ ئه‌م باسه‌ش زۆر فه‌رق ناکات ئه‌و شرۆڤه‌کار یان چالاکی سیاسی‌یه سه‌ر به کام حیزب و رێکخراوی ئێرانی‌یه؛ ” اصلاح طلب حکومتی” یان چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی، پان ئیرانیست یان ” ملی‌گرا”، سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب یان میلی- مه‌زه‌بییه‌کان… هه‌موویان باس له هه‌رێمی ژیاری ئێران ده‌که‌ن و کاتێک ده‌گه‌ینه موناقشه و باس سه‌باره‌ت به داهاتووی ئێران، زۆر راشکاوانه به‌رگری له حیزبێکی پارچه‌یه‌کی تری کوردستان ده‌که‌ن! لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌م داکۆکی کردنه باری ئیدئۆلۆژیک له خۆ ده‌گرێ وه‌ک چۆن کۆماری ئیسلامی داکۆکی له رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و حیزبوڵای لوبنان ده‌کات، یان هاوته‌ریبی و سازش له سه‌ر هه‌ندێک پلان و ستراتیژی سیاسی( نووسراوه و نه‌نووسراوه) بۆ دوارۆژ له ئارا دایه؟ هۆی هاوته‌ریبی سیاسی حیزب یان چالاکێکی سیاسی ئێرانی له‌گه‌ل سیاسه‌ته‌کانی حیزبێکی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان چیه؟….
@KawaAhangari
www.ahangari.info