زۆر داوای لێبوردنم هه‌یه به‌ڵام من نامه‌وێ ببمه ئیمپڕاتۆر! ئه‌وه کاری من نیه، من نامه‌وێ به‌سه‌ر که‌سدا فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌م یا داگیری بکه‌م. پێمخۆشه یارمه‌تی هه‌موو که‌س بده‌م، به پێێ توانام، یارمه‌تی جووله‌که، مرۆڤی نه‌جیب، مرۆڤی ره‌ش و سپی. هه‌مووی ئێمه ده‌مانه‌وێ یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ین. مرۆڤه‌کان هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ن. ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری یه‌کتردا بژین نه‌ک ناکامی و رۆژره‌شی یه‌کتر. ئێمه نامانه‌وێ له‌یه‌کتر بێزار و وه‌ڕه‌ز بین. له‌م دونیایه‌دا جێ بۆ هه‌موومان هه‌یه و زه‌وی جوانمان ئه‌وه‌نده دارایه که هه‌موومان دابین ده‌کات. رێ و شوێنی ژیان ده‌توانێ ئازاد و جوان بێ به‌ڵام ئێمه رێگامان لێ ون بووه.
ته‌ماح و حه‌سره‌ت رۆحی مرۆڤی ژاراوی کردوه، جیهانی پڕ کردوه له رق و ئێمه‌ی به‌ره‌و رۆژره‌شی و خوێن‌ڕێژی بردوه. ئێمه ئاستی ”خێرایی”مان بردۆته سه‌ر، به‌ڵام خۆمان له‌ودا زیندانی کردوه. ئه‌گه‌رچی ماشین و ته‌کنۆلۆژی به‌ره‌که‌تی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه به‌ڵام ئێمه‌ی برسی‌تر کردوه. زانست ئێمه‌ی ره‌شبین کردوه. هۆش و بیرمان زۆر رژد و نامێهره‌بان بووه. زۆر بیر ده‌که‌ینه‌وه و که‌متر هه‌ست پێ ده‌که‌ین. ئێمه پتر له ماشین پێویستیمان به مرۆڤایه‌تییه. ئێمه پتر له هۆشمه‌ندی پێویستیمان به نه‌رمی و دلۆڤانیه. بێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه، ژیان پڕ ده‌بێ له تووندوتیژی و هه‌موو له نێو ده‌چین.
فڕۆکه و رادیۆ ئێمه‌یان لێک نزیک کردۆته‌وه. گه‌وهه‌ر و بنه‌مای ئه‌م داهێنانه، باشبوون و چاکه له مرۆڤدا بانگ ده‌که‌ن. هاوار ده‌که‌ن بۆ برایه‌تی له جیهاندا، بۆ یه‌ک‌بوونمان. ته‌نانه‌ت ئێستا که ده‌نگی من له هه‌موو جیهان به گوێی میلیۆنان که‌س ده‌گات، میلیونان ژن و پیاو و منداڵی بێ‌هیوا، قوربانیانی سیسته‌مێکن که خه‌ڵک ئه‌شکه‌نجه ده‌کات و که‌سانی بێ تاوان ده‌خاته به‌ندیخانه‌وه
به هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان له ده‌نگمه ده‌لێم که هیوابڕ مه‌بن. سته‌مێک که ئێستا لێمان ده‌کرێ، له ته‌ماح و حه‌سره‌ت و نامێهره‌بانیی که‌سانێکه که له پێشڤه‌چوون ده‌ترسن. ڕق و تووڕه‌یی پیاوان نامێنێ و دیکتاتۆڕه‌کان ده‌مرن و هێزێک که له خه‌ڵک زه‌وت کراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌ل. ئه‌گه‌رچی مرۆڤه‌کان ده‌مرن به‌ڵام ئازادی هه‌رگیز له ناوناچێت..
سه‌ربازه‌کان، خۆتان ته‌سلیمی بێ‌شه‌رمه‌کان مه‌که‌ن، که‌سانێک سووکتان ده‌که‌ن، ئێوه ده‌که‌نه به‌رده‌ی خۆیان، هه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئێوه دابه‌ش ده‌که‌ن، به ئێوه ده‌ڵێن که چی بکه‌ن و چۆن بیر بکه‌نه‌وه و چ هه‌ستێکتان هه‌بێ. هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی مێشکتان داگیر ده‌کات، ئێوه برسی دێڵێته‌وه و وه‌ک مانگا هه‌ڵسووکه‌وتتان له‌گه‌ڵ ده‌کات و له ئێوه وه‌ک گۆشتی به‌رده‌م تۆپه‌کانیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
خۆتان مه‌خه‌نه به‌رده‌ست که‌سانی ئاوا نائاسایی: پیاوانی ماشینی به زه‌ینی ماشینی و دڵی ساخته و ماشینی. ئێوه ماشین نین. ئێوه ئاژه‌ڵ نین. ئێوه مڕۆڤن. دڵی ئێوه پڕه له خۆشه‌ویستی به مڕۆڤ. ئێوه بێزار و رقاوی نین. ته‌نیا ئه‌وانه‌ی که ”خۆشه‌ویستی”یان ته‌جرووبه نه‌کردووه، رق له دڵن، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ئه‌وین‌یان ته‌جرووبه نه‌کردوه نائاسایین.
سه‌ربازه‌کان بۆ ”دیلی” شه‌ر مه‌که‌ن به‌ڵکوو بۆ ئازادی بجه‌نگن.
له به‌شی حه‌فده‌ی سێنت‌لووک‌دا نووسراوه:” پاشایه‌تی خودا، له ناخی مرۆڤدایه” ، نه ته‌نیا له یه‌ک پیاودا یا تاقمێکدا، به‌ڵکوو له هه‌موو تاکێکدا و له ئێوه‌دا.
ئێوه، خه‌ڵکینه، ئه‌و هێزه‌تان هه‌یه، هێزی ئافراندنی ماشین و هێزی پێک هێنانی شادی. ئێوه گه‌ل، هێزی ئه‌وه‌تان هه‌یه که ئه‌م ژیانه ئازاد بکه‌ن و بی‌ڕازێننه‌وه تا ئه‌م ژیانه ببێته رووداوێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر.
که‌وابوو با به نێوی دێموکراسی و سه‌روه‌ری گه‌ل، له‌و هێزه که‌ڵک وه‌رگرین. وه‌رن با یه‌ک بگرین و بۆ جیهانێکی نوێ خه‌بات بکه‌ین، جیهانێکی شایان و ماقوڵانه که ده‌رفه‌تی کار و تێکۆشان ده‌دات به خه‌ڵک و ئه‌وه‌ش داهاتوو ده‌به‌خشێ به لاوان و داهاتوویان دابین ده‌کات. هه‌ر به‌م واده‌و به‌ڵێنیانه‌وه مرۆڤه دڕنده‌کان به ده‌سته‌ڵات ده‌گه‌ن. به‌ڵام درۆ ده‌که‌ن و پابه‌ندی به‌ڵینی و قه‌ولیان نین و هیچکاتیش نایانهه‌وێ
دیکتاتۆڕه‌کان ئازادیان بۆ خۆیان ده‌وێ به‌ڵام خه‌ڵک ده‌که‌نه دیل . وه‌رن با له ئێستاوه بۆ ئه‌و به‌ڵێنیانه خه‌بات بکه‌ین، وه‌رن با بۆ ئازادکردنی جیهان له ده‌مارگرژی قه‌ومی دوور که‌وین، ته‌ماح و حه‌سره‌ت له خۆمان دوور خه‌ینه‌وه. رق و بێزاری و دووری‌کردن له‌یه‌کتر له خۆ مان دوور خه‌ینه‌وه. وه‌رن بۆ جیهانێکی ژیرانه‌تر بجه‌نگین. جیهانێک که له‌ودا زانست و پێشڤه‌چوون یارمه‌تیده‌ری به‌خته‌وه‌ری مرۆکانه.
سه‌ربازه‌کان! وه‌رن با هه‌موومان به نێوی ده‌سته‌ڵاتی گه‌ل یه‌ک‌بگرین.
وەرگێڕان لە ئینگلیسی‌یەوە بۆ کوردی:
کاوە ئاهەنگەری