بۆ دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینه‌وه و به تایبه‌ت گوێدان به ره‌خنه‌ی سازنده‌ی هاووڵاتیان، دڵم بێ ئۆقره‌یه و مه‌منوونی ئه‌و که‌سه‌م ره‌خنه‌م لێ ده‌گرێ و رێنموونیم ده‌کات. من که‌سێکی سیاسیم و سیاسه‌ت‌کردنی منیش پێوه‌ندی به گه‌له‌که‌مه‌وه هه‌یه که‌وابێ هه‌ر تاکێک بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌کی له حیزبێک یان هه‌ر چالاکێکی سیاسی هه‌بێ، ماف و ئه‌رکی سه‌رشانێتی باسی بکات. به‌ڵام ره‌خنه گرتنیش ئووسولێکی هه‌یه که ده‌بێ له هه‌ندێک شتی به ناو ره‌خنه جیا بکرێته‌وه. بێجگه‌له هه‌ندێک ره‌خنه که به داخه‌وه ئه‌ژماریان زۆر نین، ئه‌وه‌ی له هه‌ندێک که‌سی ده‌خوێنمه‌وه یان ده‌یبینم بێجگه‌له کاڵ فامی، ناسیاسی‌بوون، له‌داوکه‌تن و حه‌زی تاکه‌که‌سی شتێکی تر نیه. کات زۆر که‌مه و کار زۆر بۆیه له دووبه‌شدا بۆچوونی خۆم به کورتی ده‌خه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ران و هاووڵاتیانی هێژام.
به‌شی یه‌که‌م
وڵامی من بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به دوو هۆکاری: حه‌ساده‌ت یان کاربه‌رێوه‌به‌ریی‌یان هێرشگه‌لێکی زۆر ناره‌وایان کردۆته سه‌ر من:
1- ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی، ئه‌وه بۆت نیه له ده‌ره‌وه‌ی حیزب هه‌ر باسێکی له‌و چه‌شنه بورووژێنی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه دوای موراجعه به به‌رپرسان یان ئۆرگانی پێوه‌ندیدار بێ وڵام مابیته‌وه ئینجا حه‌قته که بۆ رای گشتی ”بۆچوونی سیاسی” خۆت باس بکه‌ی. دیاره مه‌به‌ستم بۆچوونی سیاسی‌یه نه‌ک هه‌ست و که‌ف و کوڵی ده‌روونت. ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌کت له من هه‌یه ده‌توانی و ده‌بێ له پێشدا به به‌رپرسی من یان ئۆرگانی پێوه‌ندیدار موراجعه بکه‌ی، بزانی وڵام چیه، هه‌ر وه‌ک من له باسی ئه‌ندامه‌تی به‌رێز کاک ” جه‌ماڵ پوورکه‌ریم”دا به‌ر له قسه‌کردن موراجعه‌م به به‌رپرسی خۆم کرد.
2- ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات نی، واته هاوحیزبی نین و ئه‌ندامی حیزبێکی دیکه‌ی، ئه‌وه بۆت نیه دخاله‌ت له چه‌ند و چۆنی سیاسه‌تی حیزبێکی دیکه‌دا بکه‌ی. ئه‌و دخاله‌تانه‌ی تۆ دوو هۆکاری زیاتر نیه، یان فێر نه‌کراوی و نازانی ئووسوول و ره‌وشتی هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ حیزبێکی دیکه چۆنه، یان هه‌مان حه‌ساده‌ته که به‌رۆکی تۆشی گرتووه و نازانی به‌ده‌ست ئه‌م ئازاره‌ته‌وه چی بکه‌ی.
3- ئه‌گه‌ر به گشتی ئه‌ندامی هیچ حیزبێک نیت، پێویست ناکات په‌نا به‌ری بۆ قسه و ناتۆره و تۆمه‌تی ناحه‌ز، به‌ڵام تۆ حه‌قی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆته ( ئازادی راده‌ربڕین) بۆچوونی خۆت به شێوه‌یه‌کی پاقژ، ئه‌خلاقی، سیاسی و به شێوازێکی دڵسۆزانه و کوردانه بڵاو بکه‌یه‌وه. لێره‌دا ئیتر من و هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ش ”به‌رپرسیار” و ”ئه‌رکدارین” به وڵامدانه‌وه‌ت. به‌ڵام کاتێک وته و نووسراوه‌ی تۆ پڕه له بێ‌ڕێزی و سووکایه‌تی و درۆ و تۆمه‌ت، ئه‌مه خۆی بێ‌ره‌وشتییه و مافی که‌سێکی دیکه‌ت پێشێل کردوه، کورد گوته‌نی ” لێده‌ده‌ی و هاواریش ده‌که‌ی”؟
ئه‌وانه‌ی هێرشیان کردۆته سه‌ر من به‌شێکیان له‌و سێ جۆره‌ی سه‌ره‌وه‌دا جێ ده‌گرن. به‌ڵام هه‌ندێک که‌سی دیکه‌ش هه‌ن که ” ره‌خنه”یان هه‌بووه و هه‌میشه به دڵفراوانی و به هێوری گوێم بۆ قسه‌کانیان راگرتووه و موناقشه‌ی زۆر باشمان هه‌بووه. من ئێستا لێره‌به‌ولاوه له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه ده‌دوێم:
به‌شی دووهه‌م
-
سه‌ربه‌خۆیی به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی به رواڵه‌ت سه‌ربه‌خۆیی‌خوازان ” پرۆژه”یه‌که که له پرۆسه‌یه‌کی زه‌مانیدا ده‌توانێ پێک بێ. سه‌ربه‌خۆییم پێ ” رووداو”، ”خه‌ڵات”، ” درووشم”و ” قسه‌ی به‌تاڵ له کردار” نیه و پێویسته به هزرێکی ”پرۆژه””گه‌را تاوتوێ بکرێ.
-
ده‌توانم بڵێم که زۆربه‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌خوازانی رۆژهه‌ڵاتی زیاتر که‌وتوونه‌ته باسێکی مه‌عریفییه‌وه هه‌تا پرۆژه ته‌وه‌ری، واته زیاتر شیکاری و لێکدانه‌وه و باسێکی ناوه‌رۆکیی ده‌که‌ن تا پرۆژه‌یی. هه‌مووشمان ده‌زانین که باسی مه‌عریفی و ناوه‌ڕۆکی ” رێژه‌یی”ه (نسبی) و کۆتایی نایه. نه‌ک هه‌ر لێره‌دا بگره له کۆی جیهانیشدا وابووه، ئێستاش دوو جه‌مسه‌ریی نێوان بیرۆکه‌ی ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو دوای پتر له دوهه‌زار و چوارسه‌د ساڵ نه‌بڕاوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش رێک به‌و مانایه‌یه که که‌س نابێ خۆی به ”موتڵه‌ق” بزانێ. زۆربه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازان له ده‌ره‌وه‌ی ته‌شکیلاتن و داوا له حیزبه‌کان به گشتی و حیزبی دیموکرات به تایبه‌تی ده‌که‌ن که هه‌موو ئیمکاناتی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان( ئێران) بخاته گه‌ڕ، که‌چی بۆخۆی حازر نیه له‌و ته‌شکیلاته‌دا کار بکات. ئه‌مه‌م پێ گه‌مه به شعووری خه‌ڵکه و کورد گوته‌نی ده‌تهه‌وێ به ده‌ستی غه‌یری خۆت مار بگری( در مثل مناقشه نیست). سه‌ربه‌خۆیی به هێز ده‌کرێ، مادام تۆش ناتهه‌وێ ببی به دلۆپێک له‌و ده‌ریایه، چاره‌نووس دیاره چی و چۆن ده‌بێ:
قطره دریاست ، اگر با دریاست
ورنه او قطره و دریا ، دریاست .
مولانا -
ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه به موناسب بزانین ئه‌وه پێویسته هه‌ندیک شتی وه‌ک: ”موزاییده‌ی کوردایه‌تی” ته‌واو بکه‌ین. هه‌موو کوردین و که‌س له که‌س کوردتر نیه و هه‌موومان ئه‌رکی سه‌رشانمانه که بۆ تێپه‌ر کردنی ئه‌م قۆناغه سه‌خت و دژواره له مه‌یداندا بین.
-
ئێستا قۆناغێکه به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک باوه‌ڕ، پێویسته هه‌موومان له نێو رێکخستن و ته‌شکیلاتێکدا کار بکه‌ین. هێزێکی هاوبه‌شی نیزامی وئه‌منیه‌تی بۆ رۆژهه‌ڵات پێک بێنین و نه حه‌تمه‌ن له یه‌ک حیزب‌دا به‌ڵام بێگوومان هه‌موومان بۆ یه‌ک ”مه‌به‌ست” هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بین.هیوادارم ئه‌م به‌شه وا لێک نه‌درێته‌وه که کاری مه‌عریفی و ناوه‌رۆکیم که‌م نرخاندووه یان پێم زه‌روور نیه به‌ڵکوو به باو‌ه‌ڕی من بۆ دووپات نه‌کردنه‌وه‌ی ته‌جرووبه تاڵه‌کانی باشوور، پێویسته کاری مه‌عریفی و ناوه‌ڕۆکی زۆر جیددی بگرین و وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاماده و تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو رووبه‌رووی ئه‌گه‌ره نادیاره‌کانی داهاتوو ببینه‌وه.
-
نه‌ک سه‌ربه‌خۆیی بگره خودگه‌ردانیش پێویستی به حزووره. واته ئێمه له مه‌یداندا بین و باڵانسی هێز پێناسه بکه‌ین و بزانین له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا ” له چیدا و له کوێدا ” هێز کۆکراوه‌ته‌وه و ” کێ” یان چ که‌سگه‌لێک ئه‌و هێزه‌یان به کار هێناوه و له نه‌هایه‌تدا ”چۆن” کوردی پێ سه‌رکوت کراوه، واته ” سه‌رچاوه‌ی”
هێزی سه‌رکوتی کورد له ئێران‌دا، چین و کێن و له کوێ‌وه و چۆنه؟
ئه‌م چوار خاڵه زۆر گرینگن که ده‌بێ حیزب و که‌سایه‌تی سیاسی کورد به ته‌واوی لێی ئاگادار بێ. به داخه‌وه زۆربه‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌خوازانی کورد سرنج ناده‌نه سه‌ر ئه‌م چوار خاڵه گرینگه( چی، کێ، کوێ، چۆن)بگره حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات به گشتی و رێبه‌ریی حیزبه‌کانیش به‌تایبه‌تی له بیست ساڵی رابردوودا موعادله‌ی ” هێز”
یان لێ ون بووه و پێناسه‌یه‌کی ده‌قیقیان له ” هێز” نه‌بوه. به زمانێکی دیکه ئێمه ده‌بێ ”مه‌کۆ” و ناوه‌ندی هێزی سه‌رکوت بناسین بۆ ئه‌وه‌یکه بتوانین رووبه‌روویان بینه‌وه و تێکیان شکێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاو و گوێمان به‌سه‌ر ئه‌م باسه گرینگه‌دا دابخه‌ین، ئه‌وه وه‌ک هه‌میشه هه‌ر ئێمه‌ین که دۆڕاوی مه‌یدان ده‌بین و تووشی پڕش و بلاوی زێده‌تر ده‌بینه‌وه. ئێستا که ماوه‌یه‌که قۆناغێکی نوێ له خه‌بات ده‌ستی پێکردوه، ئه‌گه‌ر خه‌بای شاخ و شار واته ” راسان” به‌رده‌وام بێ وای بۆ ده‌چم که له حه‌لی ئه‌م موعادله‌یه نزیک ده‌بینه‌وه و جێگه و پێگه‌ی شیاوی خۆمان وه‌ک کورد ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین و پاشه‌کشه‌مان به ناحه‌زان و نه‌یارانیشمان کردوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا من سیتمێکی فیدڕالیم بۆ ئێران پێ گوونجاوه و مکانیزمێکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک له سه‌ر جێگای خۆی دابنێشێنێ و ده‌توانێ پاشه‌کشه به تالان‌که‌ران و سه‌رکووتکه‌ران بکات. دوای ئاگا بوونه‌وه و وه‌ده‌ست خستن و به ده‌سته‌وه گرتنی هێزی دینامیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژێرخانی خۆمان، ئه‌وجار ده‌توانین له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی‌تر پێکه‌وه بیر له داهاتوویه‌کی‌تر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکه‌ینه‌وه.
-
له ماوه‌ی دوازده ساڵی رابردوودا من وه‌ک ئه‌رکی حیزبی له به‌شی پێوه‌ندییه ئێرانییه‌کاندا کارم کردوه. پێموایه به له‌به‌ر چاوگرتنی خاڵی سه‌ره‌وه، حزووری من و که‌سانی وه‌ک من که به داخه‌وه ئه‌ژماریان زۆر که‌مه و ئه‌مه به که‌مایسیه‌ک بۆ سیاسه‌تی کوردی ده‌زانم، زۆر پێویست و زه‌رووریه. واته به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌وانه‌ی پێیانوایه که نابێ کارمان به ئێرانییه‌کان بێ، پێموایه که ده‌سته‌به‌ربوونی مافی کورد له هه‌ر قه‌واره‌یه‌کدا، له ناخی تارانه‌وه له دایک ده‌بێ. به زمانێکی دیکه له‌مڕۆکه‌دا به پێچه‌وانه‌ی ساڵان و ده‌یه‌کانی رابردوو، ئه‌وه ته‌نیا شاخ نیه که ده‌مانپارێزی به‌ڵکوو شاره‌کانی کوردستان به گشتی و شاری تاران به تایبه‌تی رۆڵێکی گرینگی له یه‌ک‌لایی کردنه‌وه‌ی پرسی کورد ده‌بێ.
له‌گه‌ڵ رێز وحورمه‌تم
کاوه ئاهه‌نگه‌ری
دێسامبری 2018