✍️ کاوه ئاهه‌نگه‌ری
من پێموایه زۆربه‌مان هێشتا له ” سه‌رکه‌وتن” و چۆن سه‌رکه‌وتن به باشی تێنه‌گه‌یشتووین. بۆ سه‌لماندی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌م په‌نا بۆ راستیی مه‌سه‌له‌که ده‌به‌م که پێموایه بۆ زۆربه‌مان روون و هه‌ست پێکراوه.
بۆیه باشتر وایه باسه‌که به‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێکه‌م که زۆر جار لێم ده‌کرێ و بێگوومان ئێوه‌ی خوێنه‌ریش بیستووتانه یا خوێندووتانه‌وه که :” بۆ ده‌ست له فارسی و فارس هه‌ڵناگری”؟
وه‌ک خۆم زۆر جار رووبه‌ڕووی ئه‌م پرسیاره ده‌بمه‌وه. له‌م کورته نووسراوه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ ئاوڕێک له ماکه‌ی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه. چوون پرسیاره‌که بۆخۆی هه‌ڵگری رابردوویه‌کی دوور‌و دڕێژ و زه‌مه‌نێکی لێوان‌لێو له سته‌م و ته‌حقیر و پێشێلکاری و هه‌ڵاواردن و زۆر لایه‌ن و به‌سه‌رهاتی تاڵی‌تری ژیانی کورده.
بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که‌م درێژ نه‌بێته‌وه ده‌چمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که. له راستیدا کورد به هۆی ئه‌وه‌یکه ژێرده‌سته و ژێرسته‌مه، ئه‌ویش نه یه‌ک رۆژ و هه‌فته و مانگ و ساڵێک به‌ڵکوو به ده‌یان ساڵه ده‌چه‌وسێته‌وه، بۆیه ئه‌م پرسیاره‌ش ناتوانێ به ده‌ر له‌م دۆخه به مێشکی تاکی کورددا تێپه‌ڕێ. ئه‌م پرسیاره نابێ له رووی ئه‌ده‌بی و جوانی‌ناسی و زمانه‌وانی‌یه‌وه ئاراسته‌ی من بکرێ، چوونکه من نه زمانه‌وانم، نه وه‌رگێر، نه نووسه‌ر، نه شاعیر نه رۆژنامه‌وان به‌ڵکوو لانیکه‌م ئه‌وانه‌ی ئه‌م پرسیاره‌م رووبه‌ڕوو ده‌که‌نه‌وه ده‌زانن که چالاکیكی سیاسیم و هه‌ربۆیه‌ش پێموایه ئه‌م پرسیاره یه‌خه‌ی حیرفه و لێهاتوویی من ده‌گرێته‌وه. چوونکه تا به ئێستا ئیده‌عای ئه‌وه‌م نه‌بووه و نه‌کردووه که حه‌وزه‌ی شاره‌زایی من زمان و ئه‌ده‌بی کوردی‌یه.
با بچینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که و بزانین بۆچی من(کاوه ئاهه‌نگه‌ری)به زمانی فارسیش به‌رهه‌می سیاسیم هه‌یه؟
منیش وه‌ک زۆر چالاکی سیاسی کورد، له پرسی سیاسی و ژیانی سیاسیمدا بیر له ” سه‌رکه‌وتن” ده‌که‌مه‌وه. واته که‌سێک یا که‌سانێک هه‌ن که رێگری، پێشێلکاری، چه‌وساندنه‌وه، داگیرکه‌ری، کوشتن، تاڵانکردن، سه‌پاندن و ده‌یان سفه‌تی ناشایستی دیکه‌یان هه‌یه و به ده‌یان ساڵه کورد و نیشتمانه‌که‌ی منیان کردۆته تاقیگه‌ی ئه‌م سفه‌تانه‌ی خۆیان. هه‌ر بۆیه رووی جه‌وهه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی پرسیاره‌که ده‌بێ له پرسی ” سه‌رکه‌وتن” بێ که ئه‌نجامه‌که‌ی ” ئازادی ” و ” رزگاری”یه. ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێره له‌گه‌ڵم هاوڕا بن، ئه‌وه ئێستا به‌و پرسیاره ده‌گه‌ین که: چۆن سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنین؟
بۆ وه‌دست هێنانی ” سه‌رکه‌وتن” هه‌ر که‌سه‌و بۆچوون و رێگا و شێوازێکی لا په‌سنده. بۆ روونکرده‌وه‌ی مێتۆدی خه‌باتی خۆم له‌م پێوه‌ندییه‌دا پیویسته ئاماژه به‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بکه‌م:
? کاری من داڕژتنی زمانی ستانداری کوردی و ده‌وڵه‌مه‌ندترکردنی ئه‌ده‌بی کوردی نیه، چوونکه من شاره‌زاییه‌کم له‌و باره‌یه‌وه نیه.
?وه‌ک چالاکێکی سیاسی پێویسته په‌یامی من به به‌رده‌نگم که دوو لایه‌نی کورد و نه‌یاری کورده بگات. به‌داخه‌وه‌ش به‌شی هه‌ره‌زۆری حه‌شیمه‌تی کورد له زاراوه‌ی سۆرانی باش تێناگات به تایبه‌تی سه‌روو و خوارووی کوردستان که وه‌ک دووبه‌شی ستراتیژیکی نیشتمانه‌که‌مان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی خه‌باته‌که‌مان زۆر گرینگ و پێویستن.
?ئه‌وه‌ی تا ئێستا به چه‌ند حیزب، چه‌ندین تیڤی و کاناڵی راگه‌یاندن، هه‌زاران شاعیر و چالاکی ئه‌ده‌بی نه‌یانتوانی‌وه ئه‌م بۆشاییه پڕ بکه‌نه‌وه، بۆ ده‌بێ پێمانوابێ که چالاکێکی سیاسی وه‌ک من ده‌توانێ و له ده‌ستی دێ کورده‌کانی کرماشان و ئیلام و لورستان و خوراسان و مازه‌نده‌ران و گێلان و قه‌زوین و بلوچستان فێره سۆرانی و رێنووسی کوردی بکات؟
?بنه‌ما بۆ فێربوون ” ئاگایی” و تێگه‌یشتنه له پرس و کێشه‌که. واته ئه‌گه‌ر من زمان و کولتور و به گشتی شووناسی کوردیم به‌لاوه گرینگ نه‌بێ و له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی که به‌ڕۆکی شووناسی کوردیی گرتوه، تێنه‌گه‌م، هیچ هه‌وڵێکیش ناده‌م بۆ پڕکردنه‌وه یا زیندووکردنه‌وه یا چاک‌کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که. بۆیه ده‌بێ و پێویسته ئێمه‌ی چالاک، خه‌ڵکه‌که‌مان له خودی پرسه‌که و گرنگی و بایه‌خی ئه‌و کێشه‌یه‌ی که تووشمان بووه تێبگه‌یه‌نین.
?لێره‌دایه که ئێمه زیاتر له زمان هیچ ئامرازێکی‌ترمان له‌به‌رده‌ست دا نیه بۆ تێگه‌یاندن، مادام له نێو کورددا به گشتی و ئه‌وانه‌ی که له زاراوه‌ی سۆرانی باش تێده‌گه‌ن به تایبه‌تی، به هۆی چه‌وسانه‌وه و درووست‌کردنی نێوان و نامۆیی له نێوان جوغرافیای زاراوه‌کانی کوردی به ده‌ست رژیمه داگیرکه‌ره‌کانه‌وه، زۆر که‌من، منی چالاکی سیاسی به ناچار ده‌بێ په‌نا بۆ زمانێک به‌رم تا بتوانم له رێگای ئه‌و زمانه‌وه په‌یامگه‌لی سیاسی تایبه‌ت به کێشه جۆربه‌جۆره‌کانی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی گه‌له‌که‌م به هاوزمانه‌کانم بگه‌یه‌نم.
ئه‌وه‌ی تا ئێره خوێندتانه‌وه، نیوه‌ی باسه‌که‌یه و پێموابێ به‌شی ونبووی پرسه‌که له لای زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانم ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
?سه‌رکه‌وتن به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوونی ” حه‌ریف” مانای هه‌یه نه‌ک له ته‌نیاییدا. جا ئه‌م حه‌ریفه ده‌توانێ یه‌ک نه‌یار و دووژمن بێ یا زۆر لایه‌نی نه‌یار.
?زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانم جۆرێک بیر ده‌که‌نه‌وه ده‌ڵێی له بۆشاییدا ده‌ژین و هه‌ر له‌و بۆشاییه‌شدا به بێ له‌به‌رچاوگرتن و قه‌بووڵکردنی بوونی نه‌یار و حه‌ریفان، ده‌یانه‌وێ کۆشکی ئامانج و ئاره‌زووی خۆیان به‌رپا بکه‌ن، که‌چی هۆی سه‌ر نه‌که‌وتنی کورد تا به ئێستا ئه‌گه‌ر نیوه‌ی خه‌تای کورد بێ ئه‌وه نیوه‌که‌ی دیکه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر چه‌ند و چۆنی بوونی نه‌یار و ناحه‌زانی کورد.
?ئه‌م دۆخه‌ی که ئێمه تێیدا گیرمان کردوه به‌شی هه‌ره زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر نه‌بوونی ” هزری ستراتیژیک” له پێناو سه‌رکه‌وتن له لای ئێمه‌ی کورد. بۆ نموونه بیر له نه‌ته‌وه‌ی دابڕاو و دوورخراوه وبێ وڵات و مه‌کانی جووله‌که‌ی جاران بکه‌نه‌وه، ” تزیپی لیونی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل که خانمێکه ده‌لێ بۆ سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌که‌م ته‌نانه‌ت پێوه‌ندی جنسیم له‌گه‌ڵ نه‌یارانمان گرتووه، که چی من به‌وه تاوانبار ده‌کرێم که بۆ به فارسیش ده‌نووسم!
?ئاویناش. ک. دیکزیت( Avinash K.Dixit) و باری. جه‌ی. نالباف(Barry J. Nalebuff) له پێشه‌کی کتێبی” هوونه‌ری ستراتێژی”( The Art of Strategy) چاپی یه‌که‌مدا ئاوا باس له هزری ستراتیژیک ده‌که‌ن: ” بیرکردنه‌وه‌ی ستراتیژیک واته هوونه‌ری شکستدانی دوژمن، واته بزانی که دوژمنه‌که‌شت ده‌یهه‌وێ هه‌مان شت بکات که تۆش ده‌یکه‌ی”. دواتر له درێژه‌دا ده‌لێن که ئێستا بێجگه‌له ئه‌مه و له چاپی نوێی کتێبه‌که‌ماندا ئه‌و‌انه‌شی پێ زیاد ده‌که‌ین و ده‌ڵێین:”بیری ستراتیژیک هه‌روه‌ها هوونه‌ری دیتنه‌وه‌ی رێگاکانی هاوکاری‌یه ته‌نانه‌ت له کاتێکدا که به‌رانبه‌ره‌کانت زیاتر بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌که‌نه‌وه نه‌ک خێرخوازی و هاوکاری. هوونه‌ری قه‌ناعه‌ت پێ‌هێنانی غه‌یری خۆت و بگره ته‌نانه‌ت خۆشت، به ئه‌نجام دانی ئه‌وه‌یکه تۆ ده‌تهه‌وێ. هوونه‌ری لێکدانه‌وه و گه‌یاندی زانیاری‌یه. هوونه‌ری پێ خستنه نێو که‌وشی غه‌یری خۆت یا دانانی خۆت به جێگای غه‌یری خۆته به جۆرێک که بتوانی ئه‌وه‌یکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن پێش‌بینی بکه‌ی و شوێندانه‌ر‌بی.
ئه‌م دوو بیرمه‌نده له درێژه‌دا باس له‌وه ده‌که‌ن که مانه‌وه و گه‌وره‌بوون له گره‌وی بوونی ”کێبه‌رکێ” دایه.
که‌چی به پێچه‌وانه ئێمه نه‌ته‌نیا کێبه‌رکێ و ره‌قابه‌ت ره‌د ده‌که‌ینه‌وه بگره حه‌ریف و ره‌قیب زۆر به سانایی له زه‌ینی خۆماندا ده‌سڕینه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش پێموایه ئه‌وه هه‌ر ئێمه‌ین که له ” سه‌رکه‌وتن” دوورکه‌وینه‌وه.
له کۆتاییدا پێم خۆشه ئاماژه به هه‌ندیک بۆچوونی تایبه‌تی و له‌مێژینه‌ی خۆم بکه‌م، لانیکه‌م ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه له خزمه‌تیاندا بووم، شاهیدن که مێتۆد و سه‌بکی خه‌بات و تێکۆشانی من چۆنه و له پێناو چ رێباز و ئامانجێکدایه:
?من به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانم، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌هێزکردنی کورد، بێ‌هێز یا لاوازکردنی نه‌یاری کوردیشم پێ جۆره‌خه‌باتێکی ره‌وا و زه‌رووره بۆ سه‌رخستن و سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مان.
?له رۆژگاری ئه‌مڕۆکه‌دا زۆر نه‌یار و به‌ر له ئێمه، بڕیارده‌ری (Decision Makers) دیکه‌ش هه‌ن که شوێندانه‌رن له سه‌ر چه‌ند و چۆنی حه‌لی پرسی کورد. که‌وابوو کارکردن له‌و پانتایه‌شدا زۆر پێویسته.
?هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به فارسی ده‌نووسن یا قسه‌ی پێ‌ده‌که‌ن به‌و شه‌رته‌ی به‌و زمانه بۆ سه‌لماندن و سه‌پاندنی دۆزی کورد و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان هه‌وڵ بده‌ن و به‌رگری بکه‌ن، ئه‌وه به‌لامه‌وه زۆر به‌نرخ و پێویسته.
?به باوه‌ڕی من بۆ چالاکانی سیاسی گرینگ نیه به چ زمانێک خزمه‌ت به گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆر گرینگه به زمانی غه‌یره کوردیش،هه‌ر کوردایه‌تی بکه‌ن نه‌ک خۆش خزمه‌تی به بێگانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ریز و حورمه‌ت
خاکی به‌رپێی تێکۆشه‌رێکی کوردم