کاوه ئاهه‌نگه‌ری
تا ئه‌مڕۆکه رۆژهه‌ڵات له ژێر پۆتینی ره‌شی کۆماری ئیسلامی‌دا ناڵاندوویه‌تی، و سبه‌ی و دوای گۆڕانی ئه‌م رژیمه‌ش، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێران و رۆژهه‌ڵات رووبه‌ڕووی یه‌ک ببنه‌وه. به‌ڵام به هۆی بوونی ”پ.ک.ک” و زارۆکه‌کانی (پژاک و کۆدار و …) له رۆژهه‌ڵات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له دوای رووخانی رژیمی تاران، ئه‌م به‌شه له نیشتمان ببێته مه‌یدانی شه‌ڕ و پێکدادان و هه‌وڵ بۆ داگیرکاری له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاشه‌وه. ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا رووی دا به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌م باسه. چوونکه هه‌م کۆماری ئیسلامی و هه‌م ئۆپۆزیسیۆنی ناوه‌ندگه‌رانی کۆماری ئیسلامی مه‌یله‌و ”پ.ک.ک” ن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته بۆ دوو هۆی سه‌ره‌کی: یه‌که‌م که‌م ره‌نگ کردنه‌وه و بێ‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی مێژوویی میللی- دێموکراتی رۆژهه‌ڵات به پێشه‌نگی حیزبی دێموکرات و دووهه‌م سیاسه‌تی دژه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن ”پ.ک.ک.”وه. واته ئه‌م سیاسه‌ته نه‌ک هه‌ر ئێستا بۆ کۆماری ئیسلامی به سووده به‌ڵکوو بۆ رژیمی ناوه‌ندگه‌رای دوای کۆماری ئیسلامیش هه‌ر به‌سوود ده‌بێ. هه‌ر بۆیه به چاوخشاندنیک به راگه‌یاندنه‌کانی فارسی زمانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به روونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که زۆرتر کوردانی رۆژهه‌ڵاتی لایه‌نگری پ.ک.ک زه‌ق ده‌کرێنه‌وه. ئه‌م کاناڵانه‌ش زیاتر یان مه‌یله و ” اصلاح طلب”ن یا ” سامانه پادشاهی”.
رۆژهه‌ڵات و بزووتنه‌وه و دڵسۆزانی ده‌بێ بیرێکی جیدی له‌م پازڵه بکه‌نه‌وه که چی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی نه‌که‌ونه ژێر زه‌ختی دوو زل هێزی ناوچه (ئێران و تورکیه) و رۆژهه‌ڵات نه‌بێته مه‌یدانی ته‌ڕاتێنی ئه‌رته‌شی تورکیه و ئێرانی داهاتوو.