دوازدەی بانەمەڕ ساڵڕۆژی لەدایڪ بوونی شاعیری ناوداری ڪورد , شێرڪۆ بێڪەس


من ناوم خەونە
خەڵڪی وڵاتی ئەفسوونم
باوڪم شاخە و
دایڪم تەمە
من لە ساڵێڪی مانگ‌ڪوژراو
لە مانگێڪی هەفتەڪوژراو و
لە ڕۆژێڪی سەعات‌ڪوژراودا
دوای شەوێڪی ئاوس بە «با»
دوای شەوێڪی پشت‌ڪۆماوەی هەوراز بە ڪۆڵ
بەرەبەیانێڪی زامدار
لە شەفەقێڪی ڪەسڪەوە
وەڪ گزنگێڪی خوێناوی ڪەوتمە خوارێ و
داگیرسام و بووم بە مۆمێڪ
گڕ بە مل و
بووم بە پرسێڪ
دەم بە هاوار

« مامۆستا شێرڪۆ بێڪەس»

#شێرکۆ_بێکەس #کورد #کوردستان ‌
#کاوه_آهنگری
#کاوه_ئاهەنگەری
#kawaahangari

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *