کاوه ئاهه‌نگه‌ری
نه‌ورۆزی 1381 هه‌تاوی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی تێکۆشه‌رم له بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات، له بۆکانه‌وه به‌ره‌و کۆیه وه‌ڕێ که‌وتین. پێشتر خه‌به‌ر درابوو که دێین بۆیه یه‌کسه‌ر چووینه ماڵی مامه جه‌لیلی گه‌وره. یه‌که‌م جاریش بوو به خزمه‌تیان د‌ه‌گه‌یشتم. چه‌ند رۆژ له ماڵیان مامه‌وه. که‌سایه‌تییه‌کی رووح سووک، پڕکار، کاررێکخه‌رم هاته به‌رچاو. گۆڤاری مه‌هاباد ( ژماره یه‌ک) که له‌وێدا وتارێکم به زمانی فارسی بڵاوکرابۆوه، تازه هاتبووه ده‌ر، زانیبووی و داوای گۆڤاره‌که‌ی لێکردم. که دامه خزمه‌تی به تامه‌زرۆیی و به هه‌سته‌وه له ده‌ستی گرتوو و چاوێکی له گۆڤاره‌که کرد و وتاره‌که‌ی منی خێرا خوێنده‌وه. سه‌ری هه‌ڵینا و فه‌رمووی، وایه، جوانی بۆچووی.
تا ئه‌و کاته ”حاکم” بووم. قه‌رامان، بوون به ئه‌ندام بوو. به کاک حه‌سه‌ن قادرزاده‌ی سپاردبوو که کاروباری به‌ئه‌ندامبوونم رێک بخات. شه‌وێک کاک حه‌سه‌ن هات و چووین پێکه‌وه له ژوورێک دانیشتین و بوومه ئه‌ندامی نه‌هێنی ته‌شکیلاتی بۆکان. که له ژووره‌که هاتینه ده‌رێ، مامه جه‌لیل وێڕای پیرۆزبایی فه‌رمووی، پێمخۆشه ناسناوی ” کاوه” به کار بێنی له‌گه‌ڵ شۆڕه‌ته‌که‌شت دێته‌وه. عه‌رزم کرد سپاس. دوای چه‌ند رۆژ که قرار بوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆکان، ده‌بوو له کۆیه‌ڕا بچمه سلێمانی و له‌وێڕا بۆ چۆمان و ئیتر باقی رێگا. شه‌وێ که ماڵ ئاواییمان لێک ده‌کرد ته‌نیا مامه جه‌لیل و من بووین. له حه‌وشه پڕ له گوڵه‌که‌ی رووی تێ‌کردم و فه‌رمووی: ”نیگه‌رانی هیچ شتێک مه‌به، ئه‌گه‌ر شتێکیش هاته پێش ئه‌وه بگه‌رێوه و له سه‌ر برای خۆت حیساب بکه و له خزمه‌ت دام”.
زانیم مه‌به‌ستی ئیحتمالی که‌شف بوون و کێشه‌ی ئه‌منیه‌تییه. له ئامێزی گرتم و ماچی کردم. هه‌تا ئێستاش گه‌رمی، سه‌داقه‌ت و گه‌وره‌یی مامه جه‌لیل وه‌ک چێژ و باوه‌ر له ناخمدا ماوه‌ته‌وه.
نازانم باسی ماندوونه‌بوونت بکه‌م یا دڵ گه‌وره‌ییت، پاکی و سه‌داقه‌تت یا خه‌بات و تێکۆشانی هه‌فتا ساڵه‌ت له پێناو نیشتمان. نازانم باسی کامه نیگای مێهره‌بان و پیشمه‌رگانه‌ت بکه‌م که وه‌ک تیشک دڵه‌خورپه و خه‌می دواڕۆژی کوردان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و هیوا ده‌به‌خشێته هه‌ناوی قوتابی‌یانت.
ماڵ ئاوا مامه گیان، ماڵ ئاوا و دڵنیا به تا گه‌یشتن به ئازادی و لادانی په‌رده له سه‌ر په‌یکه‌ری زێڕینت له چوارچرای مه‌هاباد، خه‌بات و به‌رخۆدان درێژه‌ی هه‌یه.
کوردستان سڵامه‌ت
#جه‌لیل_گادانی
#دێموکرات
#Jalil_Gadani