کاوه ئاهه‌نگه‌ری
له رۆژی هه‌شتی مارسدا، بیر له هه‌موو ئه‌و کچانه ده‌که‌مه که له‌به‌ر نامه‌یه‌کی پێچراوه‌ی دڵداره‌که‌یان چه‌ند رۆژکه‌وتنه به‌ر لێدان و برینداربوون یا ته‌نانه‌ت کوژران. بیر له‌و ژنانه ده‌که‌مه که به گوومانی بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێکی دیکه ئه‌تک کران و له ئاکامدا که‌م ئه‌ندام کران و ته‌نانه‌ت کوژران. بیر له‌و ژنانه ده‌که‌مه‌وه که له‌به‌ر قسه‌ی خزم و که‌س و خه‌ڵک، خۆیان کوشت یان لانیکه‌م بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر خۆیان له ماڵی خۆیاندا زیندانی کرد. من له وه‌ها رۆژێکدا بیر له ده‌یان و بگره سه‌دان کرده‌وه و هه‌ڵسووکه‌تی کاره‌سات‌ئاسا و نائینسانی ده‌که‌مه‌وه که ته‌نیا ده‌رمان و رێگه‌چاره‌یان ” مرۆڤ بوون”ه نه شتێکی دیکه. هیوادارم که ئه‌مڕۆ هه‌موومان و له پێشه‌وه‌شدا ئێمه‌ی پیاو، پتر بیر له مرۆڤ بوون بکه‌ینه‌وه.
تا کاتێک که بنه‌مای خه‌باتی ژنان، گه‌یشتن به جیگه و پێگه‌ی نائینسانیی هه‌نووکه و مێژوویی پیاوان بێ، نه ته‌نیا پرسه سه‌ره‌کییه‌که چاره‌سه‌ر ناکرێ به‌ڵکوو جیهان ده‌به‌ینه نێو خولانه‌وه‌یه‌کی به‌تاڵ و تاقه‌ت پڕووکێن. له‌و رۆژه ده‌ترسێم که ” باوه‌ڕی هه‌ڵه” ئێمه به‌ره‌و دوایین شه‌ڕ له جیهاندا ببات که له راستیدا شه‌ڕ له نێوان پیاوان و ژنانی گه‌مژه‌دا ده‌بێ.
من له هه‌شتی مارسدا بیر له مافی پێشێلکراو و جێگه‌ی ئینسانی نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی جیهان که له راستیدا ئافرێنه‌ری نیوه‌که‌ی دیکه‌شه ده‌که‌مه و له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که ئه‌مڕۆکه پتر له هه‌میشه پێویستیمان به تێگه‌شتن له مانا و پێناسه‌یه‌کی نوێ له ” مرۆڤ”ه و ته‌نیا ” مرۆڤایه‌تی” ده‌توانێ جێگه‌ی شایسته و راسته‌قینه‌ی ژنان و پیاوانی جیهان ده‌سته‌به‌ر بکات.
#8thMarch