✍️ کاوه ئاهه‌نگه‌ری
که ده‌ڵێن ”حیزب ئامرازه، ئامانج نیه” ئه‌م بۆچوون و ئیده‌یه ناتوانێت جیاوازیی مرۆڤ و گرووپی به‌رژه‌وه‌ندیخواز (به قازانجی خۆیان) و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌خواز زۆر به باشی لێک جیا بکاته‌وه، چونکه هه‌ر دووک، هه‌م تاک و هه‌م حیزبی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و باوەڕمەند، وه‌کوو حیزب و تاکێکی دێموکرات، حیزب وه‌ک ئامراز به کار دێنن، به‌ڵام فارس گوته‌نی ”این کجا و آن کجا”.
تاک و حیزبی باوەڕمەند (عه‌قیده‌تی) و به‌رژه‌وه‌ندیخواز، حیزب له پێناو و بۆ وه‌دیهاتنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی تاکی و گرووپی، خۆیان به کار دەهێنن به‌ڵام حیزب یان تاکێکی دێموکرات به گرینگی‌دان به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌له‌که‌ی، حیزبه‌که‌ی ده‌کاته ئامرازێک بۆ سه‌رکه‌وتنی ئامانج واته گه‌له‌که‌ی.
مرۆڤی گه‌لدۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر ناتوانێت باوه‌ڕی به کاری گشتی و کۆیی (جمعی) نه‌بێت، واته باوه‌ڕی به به‌کارهێنانی هێز و توانانی هه‌مووان بۆ سه‌رکه‌وتن نه‌بێت، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌س و حیزبه ئه‌هلی موعجیزه و که‌رامه‌ت و جادوو و شتی وابێت که بتوانێت بەده‌ر له هێزی کۆ و گشتیی خه‌ڵک، یاران و هاوڕێیانی، کارێک بکات یا ئاکامێک بئافرێنێ، به تایبه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌ی کوردی له‌توپه‌تی یه‌خسیر، که ڕۆژهه‌ڵاته‌که‌شی له هه‌موو پارچه‌کانی دیکه به‌سته‌زمانتره.
جا بۆیه که‌سێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌گه‌ر خۆبەزلزان بێت و که‌سیشی قه‌بووڵ نه‌بێت، ئه‌وه یان تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بووه یا بەڕاستی نایهه‌وێت خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات، ده‌نا هه‌موومان ده‌زانین که سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وتی شایسته بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئەمڕۆکه و داهاتووی ئێران‌دا، جگه له هاوپه‌یمانی و یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی، هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی تری نیه.
ئه‌وه‌ی که له زمان و کرده‌وه‌ی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکراتیش له ساڵانی ڕابردوودا بیستراوه و بیندراوه و به ڕاشکاوی باس له هێزی شوێندانه‌ر ده‌کرێت، ڕێک هه‌مان یه‌کگرتن و پته‌وکردن و ڕێکخستنی هێزی سیاسی، سەربازی (نیزامی) و جه‌ماوه‌ریی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته.
بۆیه پێم وایه گه‌ر که‌سێکی خۆرهه‌ڵاتی به ناو دێموکرات، باوه‌ڕی به که‌س له خۆی زیاتر نه‌بێت و به وشه و زه‌ینیه‌تێکی ژه‌هراوی، دوورخه‌ره‌وه، جیاکه‌ره‌وه و به زمانی بۆختان و ته‌حقیر باس له هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی بکات، ناتوانێت خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات، ئه‌وه لە حاڵێکدایه که بمانهه‌وێت و نه‌مانهه‌وێت چاره‌نووسی کوردیش وه‌کوو هه‌موو گه‌لانی دونیا گریدراوه به دۆخ و چه‌ند و چۆنی ڕێبه‌ریی سیاسی و حیزب و ڕێکخراوه‌کانی.
به گومانم له‌و که‌س یا که‌سانه‌ی (ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکرات) که ده‌یانهه‌وێت یان بیانهه‌وێت حیزبی دێموکرات لاوازتر و پارچه پارچه‌تر بکه‌ن.
باوه‌ڕم به چاکسازی و پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ هه‌یه، به‌ڵام بیرۆکه‌ی ”نفی” و “زمانی تحقیر” به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ باوه‌ڕمه‌ندی به چاکسازی و گۆڕانکاری یه‌ک ناگرنه‌وه، چونکه کاتێک باس له چاکسازی و گۆڕان ده‌که‌ین واته باوه‌ڕمان به‌م ”کۆ”یه (جمع) هه‌یه و له ڕاستیدا ده‌مانهه‌وێت له‌م نێوه‌دا چاکسازی و گۆڕان پێک بهێنین، نه‌ک ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دێموکرات بسڕیته‌وه یا ڕه‌د بکه‌یته‌وه و ئینجا بانگه‌شه‌ی گۆڕان و به‌رخۆدانیش بکه‌یت.
له کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێم، هه‌ر وه‌کی له وتووێژ و دیبەتەکاندا (مونازره‌کان) به زمانی فارسی ڕوو به ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و گه‌لانی ئێران ده‌ڵێم که ئه‌و ڕێژیمه (واته کۆماری ئیسلامی) ده‌بێت به‌رخوردی ته‌شکیلاتی پێ بکرێت، ڕوو به هاوحیزبی و هاوزمانه‌کانیشم ده‌ڵێم که سه‌رکه‌وتنی ئێمه له بازاری شێواوی سیاسه‌ت له ئێران‌دا، له گره‌وی هێزی ته‌شکیلاتیماندایه، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن و ده‌نووسن یا له پێناو لاوازکردنی یه‌کیەتیی هێزی ته‌شکیلاتی تێده‌کۆشن، ناتوانن دڵسۆزی پسپۆڕی حیزب و گه‌ل بن.
ئه‌وه‌ش بڵێم که حیزبی دێموکرات به هه‌موو که‌موکۆڕییه‌که‌وه، مایه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌ی کورده و ئه‌و شانازییه‌ش پشکی شێری وه‌به‌ر تێکۆشه‌رانی دێرین ده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر من ئه‌مڕۆ دیارم، هی ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر شانی تێکۆشه‌رانی دێرین ڕاوه‌ستاوم.