✍️ کاوه ئاهه‌نگه‌ری
هاوڕێیه‌کی زۆر به نرخ و جێگای رێزم ئه‌م بۆچوونه‌ی خواره‌وه‌ی نووسیوه که پێموایه بۆچوون و گۆشه‌نیگا و حه‌زی زۆربه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵاته: ” مەگەر سپانیا دێموکرات نین، مەگەر بریتانیا دێموکرات نین ئەی بۆ مافی کاتالۆنەکان وئیرلەندییه‌کان نادەن، کەوابوو دێموکراسی چارە رێگا نیە،تەنیا یەک رێگا ئەویچ سەربەخوییه”.
وه‌کی باسم کرد ئه‌مه له‌وانه‌یه بۆچوونی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاوزمان و هاونیشتمانه‌کانیشم بێ. پێموایه که هه‌ر ئێستا ئه‌م بۆچوونه ده‌خوێننه‌وه، درووستبوونی ئه‌م بۆچوونه له لای خۆتان پشت‌راست بکه‌نه‌وه. به‌ڵام له سه‌ر ئیزنی ئه‌و برا تێکۆشه‌ر و زۆر ئازیزم و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه پشت‌راست د‌ه‌که‌نه‌وه، هه‌ڵه‌کانی نێو ئه‌م بۆچوونه له روانگه‌ی کرچ و کاڵی خۆمه‌وه به شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌مه ڕوو:
🔹 ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌ی گۆشه نیگا، لۆژیک و ئاکامگیری هه‌یه: یه‌که‌م ئه‌وه‌که دێموکراسی ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری پرسێک به نێوی سه‌ربه‌خۆیی یا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی کوردان، نیه. به‌ڵکوو دێموکراسی بۆ پێش سه‌ربه‌خۆیی( پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ گه‌لانی‌تر) و بۆ دوای سه‌ربه‌خۆ بوونیشه، واته دێموکراسی بۆ درووست و تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌لوێ پاقژ ژیانه.
🔹 دێموکراسی ده‌توانێ له وڵاتێکی وه‌ک بریتانیا و کانادا یارمه‌تیده‌ری سکاتله‌ندی و کێبێک‌ییه‌کان بێ بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له وڵاتانی وه‌ک عێراق و سپانیا یارمه‌تیده‌ری کورده‌کان و کاتالانه‌کان نابێ.
🔹 ماف نه ده‌درێ نه ده‌ستێندرێ. ئه‌وه‌یکه به‌رده‌وام ده‌وترێ ” ماف نادرێ، ده‌ستێندرێ” هه‌ڵه‌یه‌کی گشتگیره.به بڕوای من ماف نه ده‌درێ و نه ده‌ستێندرێ به‌ڵکوو ده‌سه‌پێندرێ. واته له‌کاتی داڕژتنی قه‌واره‌ی ماف‌دا، ئه‌وه هێزه که قه‌واره و که‌م و زۆر و چه‌ند و چۆنی ماف، دیاری ده‌کات. به زمانێکی تر، موعادله‌ی هێز و چه‌ند و چۆنی قه‌واره‌ی ماف زۆر لێک نزیکن. بۆیه ئه‌ستاندنی ماف له که‌س یا لایه‌نێک، یا دڵخۆش بوون به رووحم و دڵۆڤانی که‌س یا لایه‌نێک بۆ دان یا ددان پێداهێنان به مافه‌کانمان، به هه‌ڵه ده‌زانم. که‌وابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه ته‌نیا خه‌تای دێموکراسی نیه که له کاتالان ده‌نگی زۆرینه‌ی گه‌ل به دوای رێفڕاندۆم به ئاکام ناگات، هه‌روه‌ها له به‌ره‌که‌تی بوونی دێموکراسی له کانادا بۆ کیبێکییه‌کانیش نیه که به‌دوای رێفڕاندۆمێکی ئازاد و بێ کێشه، مانه‌وه له کانادادا ده‌نووسرێته‌وه.
🔹 وه‌ک باس‌کرا دێموکراسی رێگه‌چاره نیه به‌ڵکوو شێوازێکه بۆ باشتر و پاقژتر ژیان به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه باوه، سه‌ربه‌خۆیش ”رێگه‌چاره” نیه، به‌ڵکوو سه‌ربه‌خۆیی ” ئاکام”ه. نه‌ک به مانای گه‌یشتن به ئازادی و دێموکراسی (ئاکامی زۆرینه و بنه‌ڕه‌تی) به‌ڵکوو لانیکه‌م بۆ نه‌جاتی‌هاتن له بنده‌ست‌بوونی بێگانه (ئاکامی که‌مینه و رواڵه‌تی). ”رێگه چاره نیه” به‌و مانایه که ده‌بێ کۆمه‌ڵێک کار، تێکۆشان، عه‌مه‌لیات، زامه‌ت، رێکار و بێنه و به‌ره له ئارادا بێ که ئێمه بگه‌یه‌نێته ئاکامێک به نێوی ”سه‌ربه‌خۆیی”. ئه‌مه‌ش خاڵی لاوازی سه‌ربه‌خۆیی‌خوازانی به‌هه‌ستی کورده. دیاره کورد و گه‌لانی نێوه‌ڕاست به گشتی ” ئاکام” (غایت و نتیجه) گه‌ران که‌چی ئێمه بۆ گه‌یشتن به وه‌ها نه‌تیجه‌یه‌ک پێویستیمان به کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووک هه‌یه که چی باس له‌وانه ناکرێ.
🔹 له پاش هه‌موو ئه‌مانه، ئێستا ئێمه ده‌بێ وڵامی هه‌ندێک پرسیاری گرینگی تر بده‌ینه‌وه:
یه‌که‌م: چۆن و به چی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌به‌ڕ ده‌که‌ین؟ واته باری مرۆیی، لۆجیستیکی، شێوازی خه‌بات، له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی چه‌کداری به کام پشتی جه‌بهه‌وه، که‌ل و په‌لی پێویست بۆ شه‌ڕێکی دڕێژخایه‌ن له رووی نیزامی، ده‌رمانی، ماڵی، هێزی پێشمه‌رگه، دیپلۆماسی، هاوپه‌یمانیی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی، راگه‌یاندن، و له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه گه‌ڵاڵه و پڕۆژه‌ی داڕێژڕاو و پلان‌مه‌ند بۆ گه‌یشتن به‌م ئاکامه و پلانی A و B و C و …و ده‌یان پێداویستی‌دیکه.
🔹 ئایا ئێمه ” سه‌ربه‌خۆیی”مان وه‌ک تارگێتێک (هدف) بردۆته نێو گه‌مه به‌رقه‌رار و ریشه و پێ‌داره‌کانی ئێستاکه و داهاتووی نزیکی نێو ئێران، ناوچه و جیهان؟ واته ئایا تیۆری تایبه‌ت به‌م گه‌مه‌یه لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویستی بۆ کراوه و له به‌ر ده‌ست دایه؟ ئایا ئێمه موعادله‌ی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه پێگرتوو و ره‌گ داکوتاوه‌کانمان له‌به‌رچاو گرتووه؟ ئایا شکستی دانڵد ترامپ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می به‌رژه‌وه‌ندی داڕێژراو و ره‌گ داکوتاوی باو ده‌جووڵاوه، ده‌توانێ بۆ ئێمه وه‌ک ئه‌زموونێک بێ؟