کاوه ئاهه‌نگه‌ری
قاسملووی مه‌زن باوه‌ڕی به خه‌بات به پێی به‌رنامه‌ی سیاسی بوو نه‌ک ته‌نیا درووشم دان و خۆ قایم کردن له ژێر سێبه‌ری درووشمی قه‌به و بریقه‌دار. ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌رنامه‌ی سیاسی داینابوو و له کۆنگره‌دا په‌سند کرابوو کاری بۆ ده‌کرد و گیانیشی له‌و پێناوه‌دا، دانا. قاسملووی مه‌زن نه‌ده‌کووژرا ئه‌گه‌ر وازی له ”خودموختاری” هێنابا.
ئێستاش با بوختان به‌و که‌سانه(ئه‌ندامانی رێبه‌ریی) نه‌که‌ین که له کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌یاندا ” فدرالیزم”یان په‌سند کردوه. به‌ڵام له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه ساڵانه یه‌ک به‌رنامه له سه‌ر فێدرالیزم پێشکه‌ش بکه‌ن. کاتێک ئه‌وه دۆخی ئه‌ندامانی رێبه‌ریی ئه‌و حیزبانه بێ که درووشم و ئه‌جێندای سیاسی فیدڕاڵیان، هه‌ڵنه‌گرتووه به‌ڵکوو شاردوویانه‌ته‌وه، زۆر ئاساییه که هێزی خه‌بات و تێکۆشانی کورد له خۆرهه‌ڵات و جێگه و پێگه‌ی کوردیش له نێو ئێرانی ئێستا و داهاتوودا له‌وه باشتر نابێ.
تێک‌شکاندنی باڵانسی هێزی چه‌وسێنه‌ر و داگیرکه‌ر له ئێران‌دا به درووشم و په‌رته‌وازه‌یی و سازی ناساز لێدان ناکرێ. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاکامێک به نێوی؛ چه‌وسانه‌وه، تاڵانکه‌ری، داگیرکاری، ئاسیمیله‌بوون، ئێعدام و کوشتار و ته‌حقیر و …. ده‌یان شه‌رمه‌زاری و ئاکامی پیس و نگریسی دیکه بسڕینه‌وه، ده‌بێ به جیدی بیر له دیله‌ما و موعادله‌یه‌ک بکه‌ینه‌وه که ئه‌م ئاکامانه‌ی پێک هێناوه و به‌رهه‌میان دێنێته‌وه. واته تا #موعادله‌ی_هێز نه‌ناسین و هه‌وڵ بۆ تێک‌شکاندنی ئه‌و موعادله‌یه نه‌ده‌ین، باس له هه‌ر ئاکامێکی دیکه، خه‌یاڵ و ئاره‌زوو زیاتر نیه.
ئاکام یا داهاتوویه‌کی دیکه به بێ #یه‌کێتی_خاک_و_گه‌ل ناکرێ. واته هه‌ر باوه‌ر و ئه‌جێندایه‌کی سیاسی به گه‌لێک ده‌کرێ که پێی له سه‌ر خاکی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ش له پێش هه‌موو شتێکدا واته یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی هێزه سیاسی‌یه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات. له‌م نێوه‌شدا یه‌کگرتنه‌وه و پێکهێنانه‌وه‌ی دێموکڕاتێکی به‌هێز وه‌ک فه‌ریزه‌یه‌ک، ده‌توانێ رۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕێ.