یه‌کگرتنه‌وه له ویسته‌وه تا درووشم
بزووتنه‌وه‌ی کورد له واقعدا بێ که‌مایه‌سی نه‌بوه و کۆسپی زۆریشی هاتوه‌ته سه‌ر رێگه. به‌ڵام به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه هێشتا وه‌ک گڕ له دڵی تاکی کوردی دڵسۆزدا زیندووه.
له‌م کورته نووسراوه‌یه ناچمه سه‌ر هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه‌کان، ئه‌وانه‌ی من ده‌ناسن بۆچوونی راشکاوانه‌ی منیش ده‌زانن. من چ ئه‌وکاته‌ی (ساڵی 2006) له‌گه‌ڵ به‌شێکی به‌رچاو له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی نێو ریزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌وتم و له حدکا جیابووینه‌وه، چ دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ نێو ریزه‌کانی حدکا و تا ئێستاش، به راشکاوی بۆچوونی خۆم له سه‌ر ئه‌و پرسانه‌وه راگه‌یاندووه.
زۆر که‌سی وه‌ک من که گه‌نج بوون و دوای خوێندنی زانستگا په‌یو‌ه‌ست بوون به ریزه‌کانی حدکا به تایبه‌تی له کۆتاییه‌کانی 75 و سه‌ره‌تاکانی 80ی هه‌تاوی، زۆر به ده‌ست پاسیڤ بوونی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ناڵاین. کارم به هه‌ندێک بۆچوون و روانینی تاکه‌که‌سی نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستاکه گوێم لێ‌بووه و زۆرکه‌سیش بیستوویه‌تی و ته‌نانه‌ت له زمان به‌رپرسانی هه‌ر دوو دێموکراتیش بیستراوه، دوو قسه زیاتر نیه: هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی 2006 سیاسی نه‌بوو به‌ڵکوو کێشه‌ی ته‌شکیلاتی و نه‌حاوانه‌وه بوو.
دڵنیام ئێوه که ئێستا ئه‌م دێڕانه ده‌خوێننه‌وه، ئه‌و بۆچوونه‌تان بۆ ئاشنایه، به‌ڵام من ته‌واو به دژی ئه‌م بۆچوونه بووم و ده‌شمێنمه‌وه. ئه‌وکاتی که ئه‌ندامی رێبه‌ری حدک بووم به ئاشکرا به هاورێیانم له پلۆنۆم و کۆبوونه‌وه‌کان ده‌وت، که‌سێک که ناتوانێ یا نازانێ بحاوێته‌وه نابێ کاری سیاسی و حیزبی بکات، حیزبایه‌تی شعوور و تێگه‌یشتنی کاری جه‌معی ده‌وێ که‌وابێ ئه‌مه بیانوویه‌کی درووست نیه بۆ جیابوونه‌وه. خه‌باتی و حیزبایه‌تی ئێمه په‌یوه‌نده به چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵات و گیان و ژیانی تاک به تاکمان، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین ئاوا چاو له خه‌باته‌که‌مان بکه‌ین. بۆیه من هه‌ر ئه‌وکاتیش ته‌نانه‌ت به قیمه‌تی خوێنتاڵکردنی خۆم ئه‌و بۆچوونه‌م به راشکاوی ده‌وت.
به‌ڵام من و زۆر که‌سی دیکه‌ی وه‌ک من بۆ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک کادر و پێشمه‌رگه‌ی دیرین ونوێی حدکا که‌وتین و جیابووینه‌وه؟ ئه‌وه‌ی راستی بێ ته‌نیا و ته‌نیا هه‌ندێک واده و به‌ڵێنی وه‌ک:
نوێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی، چاکسازی و پێداچوونه‌وه به ساز‌و کاری خه‌بات و جه‌وانگه‌رایی و ناوه‌ڕۆکی هێڵه‌گشتییه‌کانی رێبازی ئێمه بوو که به جۆرێک ده‌توانم بڵێم ته‌عبیرێک له حه‌ز و ویستێکی له‌مێژینه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات بوون.
من ئه‌وکاتیش پێموابووه که ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌بێ حه‌قانیه‌تی خۆمان به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بسه‌لمێنین چوونکه ئێمه جیابووینه‌ته‌وه نه‌ک حدکا. پێموابوو ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ مه‌شروعیه‌تێک له لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی بۆ ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، ئه‌وه ده‌بێ بیسه‌لمینین که مۆدێڵی خه‌بات و حیزبایه‌تی ئێمه جیاوازه و سه‌ر‌که‌وتووتره. ده‌نا ئینشعابێک که بۆ مه‌قام و کورسی بکرێ و ئێستاش بمانه‌وه‌ی له سه‌ر بنه‌مای سازان له‌سه‌ر مه‌قام و کورسی یه‌ک بگرینه‌وه، قه‌ت بۆ حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نایه‌ته به‌ر. هه‌ر بۆیه زۆر زوو به‌وه گه‌یشتم که ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه ” هه‌ڵه”یه و نه‌ده‌با کرابا. کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌ببوون و به‌ڵێنی و واده‌کانمان به خه‌ڵک، نه‌هێنابوونه دی، به قه‌ولی به‌رپرسانی باڵای حدکیش هیچ فه‌رقێکمان له‌گه‌ڵ حدکا نه‌بوو و ته‌نیا کێشه‌ی نه‌حاوانه‌وه‌بوو، بۆیه له کاتێکدا ئه‌ندامی کومیته ناوه‌ندی حدکیش بووم، بڕیارم دا بگه‌رێمه‌وه نێو ریزه‌کانی حدکا، چوونکه ئه‌و کێشه‌یه به جیابوونه‌وه چاره‌سه‌ر نابێ.
ئێستا که رێزدار مامۆستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده ، نووسراوه‌یه‌کی بڵاو کردۆته‌وه و وێڕای لێکدانه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر جیابوونه‌وه و ئینشعابه‌کانی نێو ریزه‌کانی دێموکڕات به گشتی و ئه‌وه‌ی دوایی به تایبه‌تی،که به حه‌ق بۆخۆشیان به‌رپرسیارن و له‌م رووداوه ناخۆشه‌دا پشکی شێریان وه‌به‌ر ده‌که‌وێ، پێموایه و درووست‌وایه ئه‌م نووسینه به ئه‌رێنی وه‌ربگرین و رێبه‌ری ”حدکا” و لایه‌نگرانی یه‌کگرتنه‌وه له نێو رێزه‌کانی” حدک” به جیدی بیرێک له‌م پرسه که ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئاواتی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه، بکه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێز و حورمه‌تم
برای چووکه‌تان کاوه ئاهه‌نگه‌ری